ب هاريكارييا هه‌ڤپه‌یمانان،سوپايێ عێراقێ گوندێ ئیمام رزگار كر
گه‌یاره-KDP.info-
گوته‌بێژی لیوای 91ـی سوپای عێراقی له میحوه‌ری مه‌خموور ده‌ڵێ، هێزه‌كانی سوپای عێراق به هاوكاریی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، گوندێكی باشووری گه‌یاره‌یان له چنگ تیرۆریستانی داعش ده‌رهێنا.
رائید(ئه‌مین شێخانی)، بەۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی زانیاریی دا “له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌واوه، دوێشه‌و، به‌پێی پلانێك هێرش كرایه سه‌ر گوندی ئیمام له باشووری شارۆچكه‌ی گه‌یاره، سه‌ره‌تا سه‌عات 12ـی شه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه مۆڵگه‌كانی داعش باش بۆردوومان كرا، سه‌عات 8ی ئه‌م به‌یانییه‌ش، لیوای 37 و 71 ـی قه‌ڵغانی سوپای عێراق، هێرشیان بۆ سه‌ر گونده‌كه به‌رپا كرد و رزگار كرا.”
له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌م هێرشه‌وه (شێخانی) گوتی: تیرۆریستانی داعش كوژراوی زۆریان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ماوه‌یه زۆره خۆیان به ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو ڕاگرتبوو كه بۆ ته‌قاندنه‌وه ناردیانه سه‌ر هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام سێ له ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژ كراوه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه ته‌قێندرانه‌وه.
له گوندی ئیمامدا هه‌زار ماڵ نیشته‌جێن و، وه‌ك ئه‌و گوته‌بێژه‌ی لیوای 9 ده‌ڵێ، تیرۆریستانی داعش مینێكی زۆریان چاندبوو، به‌ڵام تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مینهه‌ڵگرتنه‌وه وا ئێستا خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌یانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی