سالم شەبەک:یادداشتا مالیکی رەت دكهين
بەغدا-KDP.info-
چەند کەسێکی نزیک لیستی دەوڵەتی قانوون لە پارێزگای مووسڵ، یادداشتێکی چوار خاڵییان لەبارەی رزگارکردنی مووسڵهوه ئاراستەی پەرلەمان کردبوو بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بهڵام نوێنەری کۆتای شەبەک دەڵێت، رێ نادەن ئەو یادداشتە بەو جۆرە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، چونكه دژی ھەرێمی کوردستان و لە بەرژهوەندیی پێکھاتەکانی مووسڵدا نییە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری کۆتای شەبەک (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، “ئەوانە دژی کوردن و تاکلایەنە ئەو خاڵانەیان ئامادە کردووە كه لە بەرژهوەندیی شیعەکان بەتایبەت لیستی دەوڵەتی قانوونه، چونکە باسیان لەوە کردووە کە ھێزی پێشمەرگە لەکاتی رزگارکردنی مووسڵ دەشتی نەینەوا چۆڵ بکەن، جگە لەوەش حەشدی شەعبی لە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ رۆڵێکی کارای ھەبێت، بۆیە ئێمە بە ھەموو شێوەیەک ئەمهمان رەت کردەوە و رێگەمان نەدا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆی لەسەر بکرێت، لەبەر ئەوەی رای پێکھات و لایەنەکان وەرنەگیراوە بۆیە سەرۆکی پەرلەمان بۆ رۆژی شەممەی دواخست.”
(مەلا سالم شەبەک) گوتیشی، بۆ رزگارکردنی دەشتی نەینەوا، ئێمە پێکھاتەکانی ئەو ناوچانە بڕیار دەدەین کێ بمانپارێزی و چ ھێزێک لە ناوچەکەدا بمینێتەوە، بۆیە بە ھیچ جۆرێک ئەمە قهبووڵ ناکەین و رەتی دەکەینەوە.”
گوتیشی، بۆ بەشداریکردنی ھێزەکان لە شەڕی ئازادکردنی مووسڵ ژووری ئۆپهراسیۆن ھەیە و ئەوان بڕیار دەدەن چ ھێزێک بەشداری دەکات، نەک ئەو کەسانە ھەموو کارێکیان دژایەتیی کورد و ھەرێمی کوردستانە.
باسی لەوەش کرد، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت و گۆڕانکاری لەو یادداشتە دەکرێت کە بە رەزامەندیی ھەموو لایەک بێت، ئهگەرنا رێگا نادەین لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی