پۆلیسێن ئه‌لمانیا داخوازێ ژ وه‌لاتيان دكت ل مالێن خۆ دا بمينن
K24 – هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی رووداوی ته‌قه‌كردن له مۆڵه‌كه‌ی شاری میونیشنی ئه‌ڵمانیا، 15 كه‌س گیانییان له ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان پشتڕاستییان نه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، هێزێكی تایبه‌ت، چوارده‌وری مۆڵه‌كه‌یداوه له میونیش و داواش له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن له ماڵه‌كانییان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ناوخۆییی ئه‌ڵمانیاش بڵاویانكرده‌وه، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن زیاتر له كه‌سێك ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ یه‌كێك له ته‌قه‌ره‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون.
پۆلیسی میونشن باری نائاسایی راگه‌یاند و سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتییان داخستووه، وه‌ك میترۆ و هێله‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیس، تا ئێستا كوژرانی ته‌نها شه‌ش كه‌سی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه پێده‌چێت ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه، شوێنه‌كه‌یان جێهێشتبێت و رایانكردبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی