ترامپ پشتهڤيا خۆ بۆ كوردان دهربری
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترامپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بۆ یەکەمجارە باس لە کورد دەکات و دەڵێت سەرسامی توانای ھێزە کوردییەکانە کە رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە لە عێراق و سووریا.
ترامپ ئاشکراشی دەکات، ئەگەر ببێتە سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا، ھەوڵدەدات لەرێگای گفتوگۆ و دانووستانەوە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات.
ترامپ لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە باکوری کوردستان، گوتی: “من ھەواداری کوردم، بەڵام دەزانم ئەردوغان وانییە. بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش، ھەوڵدەدەم بەشێوەیەک لەشێوەکان ھەردووکیان کۆبکەمەوە و دانووستانیان لەگەڵ بکەم”.
ھەروەھا ترامپ باسی لهوهشكرد، ئەو ھەوادارێکی گەورەی ھێزە کوردییەکانە کە رووبەڕووی داعش بوونەتەوە.
گوتیشی: ئەگەر بوومە سەرۆک، رۆڵی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش، فراوانتر دەکات.
سهبارهت به پهیوهندییهكانی لهگهڵ توركیا گوتی: ھیوادارم پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ تورکیا ھەبێت، چونکە ئەنقەرە ھاوپەیمانێکی گرنگە بۆ ئەمریکا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی