کورهكى ههتا نهۆ 20 هيک کرينه
خەندان-
مێردمنداڵێکی خەڵکی ویلایەتی گۆوا لە ئیندۆنیسیا لە ساڵی 2016ەوە تائێستا 20 هێلکەی کردووە، ئەوەش پزیشکەکانی ئەو وڵاتەی دووچاری شۆکێکی گەورە کردووە.
ئەو کوڕە ناوی ئەکمالەو تەمەنی 14 ساڵە، لەماوەی دوو ساڵدا 20 هێلکەی کردووەو تەنها دوو هێلکەشی لەبەردەمی پزیشکەکاندا کردووە، ئەوەش وایکردووە سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکان بڕوا بە حاڵەتەکە ناکەن، بەڵام بەهۆی ئەو دوو هێلکەیەی لەبەردەم ئەواندا کردوونی دووچاری سەرسوڕمانی کردوون.
ئەو مێردمنداڵە پشکنینی تیشکی سۆناری بۆ کراوەو خێزانەکەیشی پێداگریی دەکەن لەسەرئەوەی کوڕەکەیان هێلکە دەکات.
باوکی ئەکمال ئاماژەی بەوە کردووە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە ماڵەوە 18 هێلکەی کردووەو دوێنێش 25ی شوبات دوو هێلکەی لە یەک رۆژدا کردووە، باوکی یەکێک لە هێلکەکانی شکاندووە بە تەنها زەردێنەی هەبووە، بەڵام لەماوەی رابردوودا هێلکەیەکی شکاندووە زەردێنەو سپێنەی هەبووە.
پزیشکەکان رایانگەیاندووە لەڕووی زانستییەوە ئاستەمە کاری لەو جۆرەو هێلکەی پەلەوەر لە لەشی مرۆڤدا چەکەرە ناکات و نایەتە بەرهەم، گومان دەکەن هێلکەکان خرابێتنە لەشی کوڕە مێردمنداڵەکەوە.
ئەوەی بووەتە جێی سەرنج، پزیشکەکان چاودێری کوڕەکە دەکەن و دەیانەوێت هێلکەی زیاتر لەبەردەمی خۆیاندا بکات بۆ ئەوەی راستی حاڵەتەکەیان زیاتر بۆ روون ببێتەوە.
پزیشکەکان لەلایەکی ترەوە ئاماژەیان بەوە کردووە ئاستەمە لە سیستمی هەرسی مرۆڤدا هێلکە دروست ببێت.
لەئێستادا ئەو کوڕە لە نەخۆشخانەی شێخ یوسف لە گۆوای ئیندۆنیسیا لەژێر چاودێریدایە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی