جاددێن هۆله‌ندا دبنه پلاستیك
K24- هه‌ولێر
وابڕیاره له‌كۆتایی ساڵی 2017 زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی هۆڵه‌ندا ببێته پلاستیك.
ماڵپه‌ڕی “روسیا الیوم” بڵاویكردووتهوه، كۆمپانیای “فۆلكر فیسل”، رایگه‌یاندووه، له‌پلانیاندایه، بۆ كۆتایی ساڵی 2017 له‌داهێنانێكی نوێ‌دا زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی هۆڵه‌ندا بكه‌نه بلاستیك، چونكه پێیانوایه لیخۆڕینی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ری خۆشتره و هه‌روه‌ها جوانییه‌كی بێ وێنه‌ش ده‌به‌خشێته شاره‌كه و ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پلاستیكه ئه‌وه‌نده به‌و ئاسانییه پیس نابێت و تاڕاده‌یه‌ك دۆستی ژینگه‌یه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م شه‌قامه پلاستیكییه، به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی له 40 تاكو 80 پله‌ی سه‌دی ده‌گرێت و ده‌توانرێت، بۆری زێرابهكانیش به‌ناودا تێپه‌ڕ بكرێت و ده‌رنه‌كه‌وێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی