ئه‌نیستاگرام تایبه‌تمه‌ندييا په‌خشێ راسته‌وخۆ زێده دكت
باسنيۆز:
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، كۆمپانیای فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت له ئه‌نیستاگرام كه به‌هۆی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه، له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، بووه به یه‌كێك له باشترین ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، خزمه‌تگوزاری ئه‌نیستاگرام، ئاشكرای كرد، تایبه‌تمه‌ندی “په‌خشی ڕاسته‌وخۆ” بۆ به‌رنامه‌كانی زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌دوای 3 هه‌فته له دزه‌پێكردنی چه‌ند گرته‌یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی، دانرا.
كیڤن سیسترۆم، سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له كۆمپانیای فه‌یسبووك، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “فایننینشاڵ تایمز” ڕای گه‌یاند :” ئه‌نیستاگرام گرنگی زۆر به په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ده‌دات، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازه و پێموایه كاره‌كانمان سه‌ركه‌وتووتر ده‌كات”.
ئه‌و به‌رپرسه، گوتیشی :” ئه‌گه‌ر بمه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ كه‌سیكدا پته‌و بكه‌م، پێموایه په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ڕێگه‌یه‌كی جوانه بۆ ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه”.
سیسترۆم، واده‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام لێدوانه‌كانی دوای نزیكه‌ی 20 ڕۆژ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك دێت له ماڵپه‌رێكی ڕووسی كه تایبه‌تمه‌ندی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ئه‌زموونیی له‌سه‌ر ئه‌نیستاگرام، ئاشكرا كرد.
له ئێستادا له‌سه‌ر سیستمی ئه‌ندرۆید، له‌ناو تایبه‌تمه‌ندی Stories له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی LIVE ، تایبه‌تمه‌ندی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه.
ماڵپه‌ره ڕووسییه‌كه چه‌ند گرته‌یه‌كی تایبه‌تی به په‌خشی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئایكۆنێكی سوور بڵاوكرده‌وه كه به‌ناوی Go Insta دانراوه، به‌واتای ده‌ست بكه به په‌خشی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ئه‌نیستاگرامه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی