دهيكهك درندانە سزايێ کچا خۆ ددهت
خەندان-
وێنەی منداڵێکی کچ لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی مالیزیا بڵاوبووەتەوە کە میدیاکانی توشی شۆک کردووە، لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە خوێندکارێکی کچی قۆناغی سەرەتایی بە زنجیر بە شیشێکەوە بەستراوەتەوە.
ئەو وێنەیە لەلایەن هاوڵاتییەکی شاری کوالالامپور-ەوە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، لەسەر شەقامێکی ئەو شارە گیراوە و بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە و بۆچوونی جۆراوجۆری لەسەر دراوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو کچە خۆی لە یەکێک لە وانەکانی دزیوەتەوە و دایکی، کە تەمەنی ٣٠ ساڵە، بەو شێوەیە بە زنجیر سزای داوە.
زۆرێک لە بەکارهێنەران بە شۆکەوە باس لەو وێنەیە دەکەن و پێیان وایە ئەو دایکە کارێکی قێزەونی ئەنجام داوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی