مایکرۆسفت کۆمپیوتەری دوو هەزار و چار هەزار دۆلاری راگەهاند
خەندان
کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی ماوەی چەند ساڵێکە بەدەر لەکارکردنی لەبواری تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەرە، رۆژی چوارشەممەی رابردووش نوێترین بەرهەمی خۆی لە بواری کۆمپیوتەردا راگەیاند.
ئەو بەرهەمانەی مایکرۆسۆفت بەرهەمیهێناوە تەواوکەری زنجیرەی (Surface)ـە بە ناوەکانی (Surface studio, Surface book i7, Surface pro)، هەریەکەیان کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ لەخۆدەگرێت.
لەوانە Surface book باترییەکەی بۆ ماوەی ١٦ کاتژمێر توانای کارکردنی هەیە و سێ هەندە لە ماک بوک پڕۆی ٢٠١٣ی ئەپڵ خێراترە، هەروەها کۆرئای حەوتە و بە دوو جۆر رام بەردەست دەبێت کە هەشت گێگا و ١٦ گێگان، شاشەکەشی ١٣.٥ ئینجە، پڕۆسێسەرەکەی ٢.٤ گێگاهێرتزە، نرخەکەشی لە دوو هەزارو ٣٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات.
بەرهەمی دووەمی کەبەناوی Surface pro بوو، لە تایبەتمەندییەکانی رامەکەی بە چوار گێگابایت و هەشت گێگابایت بەردەستە و میمۆریی ناوەکیی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتی هەیەو میمۆری کاردی بۆ دەبێت، شاشەکەی ١٢.٣ ئینجە و باترییەکەی بەبەردەوامیی بۆ پێنج کاتژمێر کاردەکات، نرخەکەی بەپێی زیادبوونی تایبەتمەندی دەگۆڕێت لەنێوان ٨٩٩ دۆلار بۆ ١٣٩٩ دۆلار.
بەرهەمی سێیەمیان Surface studio بوو، شاشەکەی ٢٨ ئینجە، رامەکەی بەپێی نرخەکەی دەگۆڕێت بەجۆرێک ئەگەر هاتوو رامی هەشت گێگابایت و کۆر ئای پێنج بێت نرخەکەی دەگاتە دوو هەزار و ٩٩٩ دۆلار، بەڵام ئەگەر رامی ٣٢ گێگابایت و کۆر ئای حەوت بێت نرخەکەی دەهاتە چوار هەزارو ١٩٩ دۆلار.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی