کچهك جۆرەكێ دەرمانى دخۆت و گيانێ خۆ ژ دهست ددهت
باسنيۆز:
کچێکی سکۆتلەندی، بێ ئەوەی پرسیار لە پزیشک بکات، جۆرە دەرمانێک دەخوات و بەھۆی دەرمانەکە گیانی لەدەست داوە.
دوێنێ یەکشەممە 2/10/2016، ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، بریتنی مازۆنچینی، کچێکی تەمەن 16 ساڵی سکۆتلەندییە، بێ ئەوەی پرسیار لە پزیشک بکات، حەبی دژەخەمۆکی دەخوارد، ئەو جۆرە حەبەش بووە ھۆی گیان لەدەستدانی.
ئانیت، دایکی بریتنی ڕایگەیاندووە: “کچەکەم لە فەیسبووک کۆمێنتی خراپی بۆ دەھات، بۆیە بەردەوام دڵتەنگ بوو، بێ ئەوەی منیش ئاگادار بم، لە ڕێگەی پۆستەکانییەوە، زانیم کە حەبی دژەخەمۆکی بەکار دەھێنێت”.
ئانیت حەبی دژەخەمۆکی و ھاوڕێکانی فەیسبووکی بریتنی بە ھۆکاری گیان لەدەستدانی کچەکەی دەزانێت، چونکە کچەکەی لە تەمەنی 16 ساڵیدا، ھەروەھا بێ ئەوەی پرسیار لە پزیشک بکات، ئەو جۆرە دەرمانەی خواردووە.
سەبارەت بە ھاوڕێکانی فەیسبووکیشی، دایکی بریتنی دەڵێت: “ھاوڕێکانی بریتنی، کچەکەمیان دڵتەنگ کردووە، بۆیە ئەویش ئەو حەبەی خواردووە”.
شارەزایانی بواری تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە، کە نابێت مرۆڤ بێ ئاگاداربوون و پرسیارکردن لە پزیشک، ھیچ جۆرە حەبێک بخوات، چونکە پزیشکان دەزانن مرۆڤ دەبێت چ جۆرە حەبێک بخوات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی