ل بوردۆمانه‌كا فرۆكێن شه‌ريێن هه‌ڤپه‌یمانان ل ئه‌نبار 30 تیرۆریستێن داعش هاتنه كوشتن
كوردستان تيڤى
له بۆردوومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراق له سنووری پارێزگای ئه‌نبار 30 تیرۆریستی داعش كوژران .
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له زاری ئیسماعیل مه‌حلاوی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار بڵاویان كردۆته‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزی ئاسمانی عێراق، بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له جه‌زیره‌ی ئه‌لبوعه‌لی جاسم زیاتر له 30 تیرۆریستی داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك باره‌گا و ئۆتۆمێلی گرووپه‌كه وێران كراون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێزه عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ رزگاركردنی جه‌زیره‌ی رومادی ده‌ستپێكردووه.
له‌و باره‌شه‌وه ئیسماعیل مه‌حلاوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی سوپا و چه‌كدارانی هۆزه‌كان توانییان ناوچه‌كانی ئه‌لبوشه‌ملون، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌لام و مزگه‌وتی ئیمان له جزیره‌ی ئه‌لبو عه‌لی جاسم له رۆژئاوای رومادی رزگار بكه‌ن و ده‌یان تیرۆریستی داعش له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژراون .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی