حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چه‌ند رێنما ده‌رباره‌ی تمبێلا گێڕ ئۆتۆماتیك

چه‌ند رێنما ده‌رباره‌ی تمبێلا گێڕ ئۆتۆماتیك
كوردستان تيڤى:
وریابه‌ تا ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستێ گێڕ مه‌گۆڕه‌ بۆ P چونكه‌ زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات

لێخوڕینی ئۆتۆمبیل گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانه‌و شۆفێر ماندو ناكات، به‌ڵام ڕه‌چاو كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ باشتره‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر پارێزراو ده‌بێت.

ـ ته‌نها (ئیستۆپ یان برێك) به‌كاربهێنه‌ بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌ك گێڕ گۆڕین یان ڕاكێشانی هاند برێك.

ـ له‌كاتی وه‌ستاندا، هاندبرێك ڕاكێشه‌، به‌ڵام زۆر توندی مه‌كه‌ كه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، ناخۆش به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.

ـ له‌كاتی وه‌ستانی كاتیدا، گێڕ بخه‌سه‌ر “N”و برێك ڕاكێشه‌، نه‌ك ئیستۆپ بكه‌یت یان له‌سه‌ر “D” بیهێڵیته‌وه‌.

ـ وریابه‌، تا ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستێ، گێڕ مه‌گۆڕه‌ بۆ “P” چونكه‌ زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات.

ـ پێویسته‌ بیری گۆڕینی ڕۆن‌و هایدرۆلیكی گێڕت هه‌بێ، پێویسته‌ 150 هه‌زار كم زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت‌و زوو فه‌حسی بكه‌ نه‌كا كه‌م بكات.

ـ نه‌كه‌ی هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكه‌یت كه‌ به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه‌ گێڕی “D” بگۆڕی بۆ “R” چونكه‌ ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌ت كورتده‌كاته‌وه‌.

ـ ئه‌گه‌ر خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ 20 كم زیاتره‌، هه‌رگیز بیر له‌وه‌مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ گێڕه‌كه‌ی له‌ “N”وه‌ بگۆڕی بۆ “D” یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ ورده‌ ورده‌ گێڕه‌كه‌ت خراپده‌كات.

ـ كاتێك گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر “N”ه‌، پێ به‌سلێكته‌ری به‌نزیندا مه‌نێ‌و پاشان له‌پڕ بیده‌یته‌ “D” بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌خێرایی ده‌ست بكات به‌جوڵه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ زۆر خراپه‌، هه‌م بۆ گێڕ هه‌میش بۆ مه‌كینه‌.

ـ كارێكی باشناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ 10 چركه‌ زیاتر ڕاگرت، گێڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر “D” بێت، باشتره‌ بیده‌یته‌ گێڕی “N”و هاند برێك ڕابكێشیت، هه‌روه‌ها واز له‌و خوه‌ بێنه‌ كه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت وه‌ستاند، خێرا گێڕه‌كه‌ بده‌یته‌ “P” به‌تایبه‌تی له‌كاتی وه‌ستان له‌ترافیك لایتدا.

وەرگیراوە لە ب. پشکنینی ئۆتۆمبێل

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi