چاوان دێ زانى زه‌لامێ ته چوو رێزێ ل تایبه‌تمه‌ندییا ته ناگرت؟
وشه:
هه‌موو ژنێك چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی و نهێنییه‌ك له ژیانیدا هه‌یه كه حه‌ز ناكات هیچ كه‌س و ته‌نانه‌ت مێرده‌كه‌یشی بیزانێت، به‌ڵام هه‌ندێك پیاو هیچ سنوورێك بۆ شاردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كان نازانن و بێڕێزی ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی فۆشیا هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌كات كه ژنان حه‌ز ده‌كه‌ن به نهێنی بمێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له پیاوه‌كان هیچ گوێی پێ ناده‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌موو شت بزانن، چۆن ده‌زانیت مێرده‌كه‌ت یه‌كێكه له‌وان یان نا؟
به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت، مێرده‌كه‌ت ڕێز له تایبه‌تمه‌ندی و نهێنییه‌كانت ناگرێت:
_ ده‌چێته ناو ژیانی تایبه‌تیته‌وه: به‌رده‌وام و بێ وه‌ستان ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك له‌سه‌ر ژیانت بزانێت و ناهێڵێ هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ی به بێ ئاگایی ئه‌و، ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره و ئازادی تاكه‌كه‌سیت لێ زه‌وت ده‌كات.
_ ده‌یه‌وێت وشه‌ی نهێنی هه‌ژماره‌كانت بزانێت: به دزییه‌وه ده‌ستكاری مۆبایله‌كه‌ت ده‌كات، وشه نهێنییه‌كانت ده‌پرسێت و ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام ئاگای له نامه و پێوه‌ندییه‌كان بێت كه بۆت دێت، ئه‌گه‌ر بشڵێیت نابێ سه‌یری بكه‌یت، لێت تووڕه ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ت لێ ده‌كات.
_ خۆیت به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت: ڕێگریت له سه‌ردانیكردنی خزم و هاوڕێكانت لێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له خۆشه‌ویستی زیاد ناكات و كه‌م ده‌كات، چونكه مه‌رج نییه به‌رده‌وام و ته‌واوی خۆشییه‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دابه‌ش بكه‌یت.
_ زمانی پیسه: هه‌رچه‌نده پێوه‌ندییه‌كه‌تان هاوسه‌رگیری بێت و زۆر له‌یه‌كتر نزیك بن، مانای ئه‌وه نییه ده‌توانێت جنێو بدات و بێ‌ڕێز بێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره پیاوانه به‌و شێوه‌یه‌ن و به‌رده‌وم به قسه‌ی ناشیرین و بێ ڕێزی وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه.
_ سیخوڕیت له‌سه‌ر ده‌كات: واته به‌رده‌وام ناو جانتا و كه‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌كانت ده‌گه‌ڕێت، ده‌یه‌وێت پشكنینی هه‌موو شتێكت بكات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ساده‌ترین شته‌كانیشتدا بسه‌پێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی