هه‌ستيكێن په‌یكه‌ره‌كى 150 ملیۆن سالان هاتنه ديتن
وشه:
زانایانی زه‌وی ناسی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماویه‌كی زۆر گه‌ڕان توانیان له ئه‌ڵمانیا ئێسكه په‌یكه‌رێكی ده‌یناسوڕێك بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 150 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “livescience” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری زه‌وی ناسان ده‌كات و گوتوویه‌تی، زه‌وی ناسانی ئه‌ڵمانیا كه گرووپێكن به‌ناوی “Bavaria region” ه‌وه له گه‌ڕانێكدا له ناوچه‌كان و شاره‌كان و شوێنه‌واره كۆنه‌كانی ئه‌ڵمانیادا توانیان یه‌كێك له گرینگ‌ترین جۆری ئێسكه په‌یكه‌ر بدۆزنه‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باڵنده‌یه‌ك كه له سه‌رده‌می ده‌یناسوڕه‌كاندا ژیاوه.
زانا زه‌وی ناسه‌كان زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره‌وه گوتیان، ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره په‌یوه‌ندی داره به پۆلی باڵنده ده‌یناسوره‌كان كه به “Archaeopteryx ” ناسراون كه به‌شێكیان توانای فڕینایان هه‌یه و به‌شێكیشیان توانای فڕینیان نییه.
زانایان زیاتر گوتیان كه ئه‌م باڵنده‌یه به‌شێك له ئێسكه په‌یكه‌ره‌كه‌ی له سه‌ده‌ی 19 دا دۆزراوه‌ته‌وه و به‌شه‌كه‌ی تریشی له ئابی ساڵی 2018 دا دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای دڵ خۆشكردنی زه‌وی ناسانی ئه‌ڵمانیا و به‌تایبه‌تیش گرووپی “باڤاریا” كه توانیان ئه‌م به‌شه ونبووه بدۆزنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی