بۆ دلخۆشبوونێ لگەل خۆشتڤيێ خۆ دا ڤان پێنگاڤان بهاڤێره
ئێن ئارتى2:
بوونی پەیوەندییەکی خۆشەویستی سەرکەوتوو پێویستی بە لەیەک تێگەیشتن و ڕێککەوتنە لەسەر چەند بابەتێک.
ماڵپەڕی ” boldsky” باس لە چەند هەنگاوێک دەکات بۆ دڵخۆشبوون لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا.
-بوونی هاوسەنگی یەکێکە لە ڕێگەکانی دڵخۆشبوون لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا و سەرکەوتنی پەیوەندییەکە، پێویستە هاوسەنگی ڕابگرن لە نێوان هەموو کارەکان و پەیوەندییەکاندا.
-ئەنجامدانی ئەو شتانەی خۆشەویستەکەت پێی خۆشە دەبێتە هۆی زیاتر پتەوبوونی پەیوەندییەکە، تەنانەت ئەگەر ئەو شتەش زۆر بچووک بێت بەڵام ئەنجامی باشی دەبێت.
-بەردەوام بەخشینی خۆشەویستی لەو کاتانەی کە چاوەڕێی ناکات خۆشەویستی زیاتر دەکات.
-زۆر گرنگە بە کارامەییەوە مامەڵە بکەیت و لە کاتی بوونی کێشەدا چارەسەری گونجاو بدۆزیتەوە.
-کاتێک لە پەیوەندی خۆشەویستیدای بەرپرسیارێتی پەیوەندییەکە هەڵبگرە و بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی ژیانتی بزانە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی