مفايێن خوارنا هنگڤینى ل سبان
خەندان لایف-
هەنگوین، پێکهاتەیەکی سروشتی نایابە کە پێویستە بایەخی پێدەدرێت، بەتایبەت لە بەیانیاندا، چونکە لە هەموو روویەکەوە سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
لە ماڵپەڕی ئێم بی سییەوە باس لە سوودەکانی هەنگوین دەکرێت لە بەیانیاندا:
1-چالاککردنی کرداری هەرس، هاوکات چارەسەری قەبزی و کەمکردنەوەی ترشانی گەدە.
2-بەهێزکردنی بەرگری لەش، دژی نەخۆشییەکان و بەکتریا و میکرۆب.
3-پاراستنی ددانەکان و پوک و زمان دژی بەکتریا، ئەو کەسانەی بۆنی دەمیان دێت، دەتوانن شەوانە پێش خەوتن بیخۆن تەنها یەک کەوچک، بۆ بەیانی بۆنی دەمیان خۆشدەبێت.
4-گەشانەوەی پێست، بەتایبەت بۆ چارەسەری لابردنی زیپکە و پەڵە و نەخۆشی ئەکازیما و سەدەف.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی