ناسا گەشتهكێ بۆ هەسارا رۆژێ ئەنجام ددهت
وشه:
ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی ئەمەریكا “ناسا” بۆ یەكەمجار كەشتییەكی ئاسمانی ڕەوانەی گەردوون كرد، كە بڕیارە بە تەواوی لە زەوی نزیك ببێتەوە و زۆرترین زانیاری لەبارەی هەسارەی خۆر كە ناوەندی كۆمەڵەی خۆرە كۆ بكاتەوە.
كەشتییە ئاسمانییەكەی ناسا بە ناوی “پاركەر سۆلار پرۆب” ئەمڕۆ یەكشەم لە بنكەی ئاسمانی كیپ كاناڤیرال لە ویلایەتی فلۆریدا هەڵدرا و گۆی زەوی بەجێهێشتووە، ئامانجی سەرەكیشی نزیكبوونەوە لە بەرگی دەرەوەی هەسارەی خۆر بە جۆرێك تەنیا شەش ملیۆن كلیۆمەتر دەمێنێت كە بگاتە سەر ڕووی هەسارەكە.
ئەگەر ئەم كەشتییە بتوانێ بە سەركەوتوویی بگاتە شوێنی مەبەست و ئامانجەكەی بپێكی، ئەوا یەكەم هەوڵی مرۆڤ دەبێ كە زۆرترین مەودا لە هەسارەكە نزیك دەبێتەوە، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1976 كەشتی هیلیۆس2 توانی 43 ملیۆن كیلۆمەتر لە خۆر نزیك ببێتەوە، ئەمەیش لە كاتێكدایە مەودای نێوان هەسارەی زەوی و خۆر 150 ملیۆن كیلۆمەتر دەبێت.
ئەو كەشتییە ئاسمانییەی ناسا قەڵغانێكی بەهێزی بۆ دانراوە كە بەرگی بەرزترین پلەی گەرما دەگرێ، ڕەنگە لە مانگی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر بگاتە نزیكترین مەودا لە گۆی زەوییەوە.
هەزاران لە زانایان و توێژەرانی بواری بۆشایی ئاسمان لە شوێنی هەڵدانی كەشتییە ئاسمانییەكە كۆبوونەوە و بە كارێكی زۆر گەورە و مێژوویی هەژماریان دەكرد، ئەم پڕۆژەیە بڕی 1.5 ملیار دۆلاری ئەمەریكی تێچووە و لە چوارچێوەی پرۆگرامی ژیان لەسەر هەسارەكانی ناسا پارەكەی بۆ دەستەبەر كراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی