ئه‌گه‌ر ژ ئه‌ردى بێزارن دكارن ل هه‌سارێن دى بژین
وشه:
زانایانی بواری گه‌ردوونناسی بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی تر جگه له زه‌وی ئاسایییه، ده‌توانن به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه بۆی بچن.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیدا، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌ساره‌یه‌كی تر بوونی هه‌یه كه هاوشێوه‌ی زه‌وی تیشكی خۆر وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه گومان بكه‌ن له‌وه‌ی كه ده‌توانرێ له‌و هه‌ساره‌یه بژین.
ماڵپه‌ڕی سكای نیوز زیاتر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، زانایانی تاقیگه‌ی زانستی و توێژینه‌وه‌ی پزیشكی و زانكۆی كامبردج، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ساره‌كه‌ی تر به وه‌رگرتنی تیشكی خۆر ڕێژه‌ی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆر كاریگه‌ری كیمیایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
بۆل ڕیمه‌ر یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌كانی زانكیی كامبریدجه، ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر شوێنێك به‌و ڕێژه‌یه تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی و تیشكی خۆری بۆ بڕوات، ژیان تێیدا ئاسان ده‌بێت و گونجاوه.
هه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوون بووه‌ته‌وه كه جگه له تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی، ماده‌كانی سیانیدی كیمیایی و هایدرۆجین و سۆفلێت له‌وێ ده‌ست ده‌كه‌ون.
ڕووناكی كه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان، له‌و هه‌ساره‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێت، به ڕێژه‌یه‌ك كه هاوشێوه‌ی زه‌وی ڕووناك ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش دووباره سه‌لمێنراوه كه له‌و هه‌ساره‌یه ژیان گونجاوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی