حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاوان ب له‌یمونێ پيستێ خۆ دێ جوانتر كه‌ى؟

چاوان ب له‌یمونێ پيستێ خۆ دێ جوانتر كه‌ى؟

وشه‌:

لیمۆ بۆ زۆرێك لە كارەكانی رۆژانە بەكاردەهێنرێت چ لە بواری جوانكردنی پێست بێت یان بۆ خواردن دروستكردن و چەندان كاری تر، چەندان سوودی گرنگی هەیە و پڕە لە پێكهاتەی كانزایی زۆر گرنگ كە بۆ جەستەی مرۆڤ گرنگن.

هەروەها دەتوانرێت لیمۆ بۆ مەبەستی جوانكردنی پێست بەكاربهێنرێت، لێرەدا باس لە چەند بەكارهێنانێكی لیمۆ دەكەین بۆ پێست و قژ.

یەكەم: سڕینەوەی پێست و لەش بە لیمۆ، دەتوانیت پێستت نەرم و شێدار بكەیتەوە بە بەكارهێنان و تێكەڵكردنی لیمۆ لەگەڵ ئاوی گوێز هیند، وەكو كرژكەرێك كار دەكات، گوێز هیند یارمەتی شێداركردنەوەی پێست دەدات و لیمۆ پێست پاك دەكاتەوە و ڕووناكی دەكات. ئەگەر بتەوێت شوێنە هەستیارەكانی پێ سپی بكەیتەوە دەتوانیت زەیتی گوێز هیند لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكەیت و بەكاری بهێنیت.

دووەم: تۆنەری خەیار و لیمۆ، ڕێیەكی تر بۆ ڕێگرتن لە زیپكە و درەوشانەوەی پێست ئەوەیە كە تۆنەری پێست بەكاربهێنرێت بۆ هێوركردنەوەی خانەكانی پێست.
چونیەتی دروستكردنی :
سێ كوپ ئاوی سارد.
دوو كەوچك ئاوی لیمۆ.
نیو خەیاری قاش كراو.
چارەكە كوپێك لیمۆی قاش كراو.
هەمو پێكهاتەكان بكە دەفرێكی شووشەوە، پاشان بە پارچە لۆكەیەك پێستی دەموچاوتی پێ‌ بسڕەوە، لەماوەیەكی كەمدا پێست هێور دەكاتەوە و چارەسەری زیپكە دەكات، باشترە هەفتەی جارێك ئەنجام بدرێت.

سێیەم: لیمۆ بۆ بریقەداركردنی قژ، ئەم ڕێیە یارمەتی بریقەداركردن و درەوشانەوەی قژ دەدات، ئاوی یەك لیمۆ بۆ قژ بەكاربهێنە و دواتر قژت بدە بەر تیشكی خۆر، بەركەوتنی تیشكی خۆر لەكاتی بەكارهێنانی لیمۆدا دەتوانرێت ببێتە هۆی ڕووناككردنەوە و بریقەداركردنی قژ، باشترە هەفتەی جارێك بەكاربهێنرێت.

چوارەم: لیمۆ بۆ بەهێزكرنی نینۆك، تەنیا پێویستت بە دوو كەوچك زەیتی زەیتوون كەوچكێك ئاوی لیمۆ دەبێت، ئاوی لیمۆ و زەیتی زەیتوونەكە تێكەڵ بكە لە دەفرێكدا، پاشان ئاوێتەكە لە مایكرۆدا بۆ ماوەی 10 بۆ 15 چركە گەرم بكە، نینۆكەكانت لە گیراوەكەدا نوقم بكە، دواتر دەستكێش لە دەست بكە و دوای ماوەیەك نینۆكەكانت بشۆ و نەرمكەرەوە بەكاربهێنە بۆ دەستت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi