“زه‌لامێ دارووبار” ئه‌و حاله‌تێ نۆشدار حێبه‌تى كرين
K24- هه‌ولێر:
دوای لابردنی 5 كیلۆگرام له چڵی زیاده له‌سه‌ر جه‌سته‌ی پیاوێكی به‌نگلدشی، دووباره “چڵی دره‌خته‌كان” ده‌ستیان به رووان كرده‌وه.
ئه‌بولا باجاندرای 27 ساڵی، یه‌كێكه له‌و چوار كه‌سانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كه حاڵه‌تێكی نامۆی ته‌ندرووستیان به‌ناوی “هه‌ڵئاوسانی سوئلولی” له جه‌سته‌یان ده‌ستنیشان كراوه، كه كه‌سی تووشبوو خێراتر تووشی هه‌ڵئاوسان ده‌بێت و، چڵی گه‌وره كه وه‌ك لقی دره‌خت وایه، له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌ڕوێت و به هه‌مان شێوه‌ی دره‌ختیش لق و پووپی لێ جیا ده‌بنه‌وه.
نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و پیاوه به‌نگلادشییه ده‌ركه‌وتبوون، به‌ڵام باجاندرا هیوا و ئومێدی له‌ده‌ست نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكان 16 نه‌شته‌گه‌ری سه‌ختیان بۆ ئه‌نجامدا، توانییان له یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریدا له ساڵی 2016 وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری، زیاتر له 5 كیلۆگرام چڵی زیاده له سه‌ر ده‌ست و قاچی لا ببه‌ن.
تائێستاش باجاندرا له‌ژێر چاودێری پزیشكان له نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی حه‌لیمه خاتوون و كچه تاقانه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه و، دواجار پاش لابردنی ئه‌و چڵانه توانی كچه‌كه‌ی له‌باوه‌ش بگرێت و، ئومێدێكی لا درووست بووه، كه پزیشكان ده‌توانن چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی بدۆزنه‌وه و دووباره بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی