په‌رله‌مانێ ئه‌وروپا: نيگه‌رانين ژ هێرشێن توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرينێ
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له بڕيارنامهيهكدا، نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به لێكه‌وته كاره‌ساتباره‌كانى هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ربڕى و ئه‌و هێرشانه‌ى توركياى به “نه‌گونجاو” وه‌سفكردن.
له دانيشتنى دوێنێى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا، زۆرێك له په‌رله‌مانتاران هۆشداريان دا له باره‌ى به‌رده‌وامى “كرده‌وه نه‌گونجاوه‌كان”ى سوپاى توركيا كه له دژى ناوچه كوردييه‌كان له باكوورى سووريا و عه‌فرين ئه‌نجاميان ده‌دات.
هه‌ر له دانيشتنه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپا ئيدانه‌ى رهشبگيرى و ده‌ستگيركردن و زيندانيكردنى رۆژنامه‌نووس و هاووڵاتيانى ئاسايى توركيايان كرد، به هۆى ده‌ربڕينى بۆچوونى خۆيان له باره‌ى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين.
له بڕياره‌كه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، زياتر له 400 كه‌س ته‌نيا له‌به‌ر ئيدانه‌كردنى بۆمبابارانكردن و شه‌ڕى دژ به عه‌فرين له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركياوه ده‌ستگيركراوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 9ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، بۆ 21همين رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستدا و سه‌دانى ديكه پێكراوون و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بووه‌ته‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، سوپاى توركيا ئاشكرايكرد، ئه‌مڕۆ سه‌ربازێكى ديكه‌يان له ميانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕى دژ به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كوژراوه.
به كوژرانى ئه‌و سه‌ربازه ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى سوپاى توركيا وه‌ك ئه‌وه‌ى به ره‌سمى توركيا دانى پێدا ناوه گه‌يشته 18 سه‌رباز.
له به‌رامبه‌ردا راگه‌ياندنى يه‌په‌گه رايگه‌ياندووه، ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشياكانى هاوپه‌يمانى زۆر له‌وه زياتره كه سوپاى توركيا دانى پێدا ناوه.
وێڕاى كوژرانى 18 سه‌ربازى سوپاى توركيا، يه‌په‌گه توانيويه‌تى له رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆييه‌وه تێكشكاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ندين تانك و زرێپۆش و بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى سوپاى توركيا پشتڕاستبكاتهوه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به “سوپاى ئازادى سووريا” رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى “ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون” ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
زۆرترین بینراو
24 کاتژمێر
هەفتەی رابردوو
مانگی رابردوو
01 له‌سه‌ر شوشتنی ئۆتۆمبێل شۆفێرێك كرێكارێكی كوشت
02 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ده‌داته‌وه
03 هه‌ژده‌هه‌مين سه‌ربازى توركيا به ده‌ستى يه‌په‌گه كوژرا
04 هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا له‌بری پێشمه‌رگه به‌توندی وه‌ڵامی هیۆمه‌ن رایتس وۆچ ده‌ده‌نه‌وه
05 رۆژنامه‌يه‌كى رووسى: كورده‌كانى سووريا له به‌رگرييه‌وه روويان له هێرشى پێچه‌وانه كردووه
06 هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆیان نییه پێمان بڵێن له‌عێراق بكشێنه‌وه
وتار
ئه‌م پیاوه، شههامهتهكهی سه‌دامیشی نییه! سه‌دام هه‌ر هێنده‌ی له‌كورد زه‌وت كردبوو كه عه‌بادی زه‌وتی كردووه زیاتر tf ئه‌م پیاوه، شههامهتهكهی سه‌دامیشی نییه! به‌رزان عه‌لی حه‌مه دەربارەی: یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆک (ئینجە مەمەد)
مه‌غدید سه‌پان:
دەربارەی: یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆک (ئینجە مەمەد)
شوناسى نەتەوەیى و بارى کەسێتى
زه‌رده‌شت محه‌مه‌د خالید:
شوناسى نەتەوەیى و بارى کەسێتى
ئەردۆغان.. خەونی گەڕانەوە بۆ رەگوڕیشە
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا:
ئەردۆغان.. خەونی گەڕانەوە بۆ رەگوڕیشە
SideBarReaderLeft
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی