پاش نانخوارنێ، ڤان رەفتاران ئەنجام نەدە
خەندان لایف-
بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی huffpostarabi هەندێک ڕەفتار هەیە ڕۆژانە دووبارەی دەکەینەوە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان کە زیانێکی زۆری هەیە و پێویستە هەوڵبدەین وازی لێبهێنین، چونکە کاریگەری بۆ سەر تەندروستیمان هەیە.
ڕەنگە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان واڕاهاتبیت کە خێرا هەندێک خواردنەوە بخۆیتەوە یان چەند ڕەفتارێکی ناتەندروست ئەنجام بدەیت، بەبێ ئەوەی ئاگاداربیت لەوەی کە کاریگەری سلبی هەیە و زیان بە لەشت دەگەیەنێت.
ئەو شەش ڕەفتارەی دەبێتەهۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیت چین؟
1-توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکیەکان، چونکە زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت لەڕووی تەندروستیەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن.
2-خەوتن ڕاستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکیەکان زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ڕیخۆڵە و گرفت لەگەدە.
3-خواردنی میوە دوا ژەمە خۆراکیەکان سوودی نییە بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی گرتنی شوێنی هەوا لە گەدەدا، هەربۆیە باشترە کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێت.
4-خواردنەوەی چا کە یەکێکە لە ڕەفتارە باوەکان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە کرداری هەرسکردنی پڕۆتینەکان بەهۆی زۆری ترشی لە گەدەدا، ئەمە جگە لەوەی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ئاسن دەمژێت.
5-خۆشتن پاش نانخواردن زیان بە تەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، بڕی چوونی خوێن بۆ گەدە کەمدەکاتەوە و زیان بە هەرس دەگەیەنێت.
6-ڕۆیشتن کاریگەری لەسەر ئامێری هەرس هەیە سوودی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ڤیتامین و کانزا ناگەیەنێت بە لەش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی