ههمبێزكرنا لايێ راست یان چەپى رامانا جێواز ھەیە
SNN:
ھەموو دەزانین ھەستەکان لەڕێگای زمانی جەستەوە دەردەکەوێت و کاریگەری دەکاتەسەر، لە توێژینەوەیەکی نوێدا باس لەوەدەکات ھەستەکانت کاریگەری دەکاتە سەر چۆنیەتی باوەشکردنت بە کەسێکی تردا.
بەپێی لایەنی دەروونی و سۆزی کەسەکە لەو کاتەدا، شێوازی باوەشکردنەکە دەگۆڕێت، بەپێی توێژینەوەیەک کە لێکۆڵینەوە بۆ ٢٠٠٠ باوەش کرا لە شوێنە جیاوازەکانی وەک فڕۆکە خانە و تێرمیناڵەکاندا لە ئەڵمانیا، ئەوە دۆزرایەوە کە بەگشتی بەلای ڕاستدا باوەش دەکرێت بە کەسی بەرامبەردا، واتە دەستی ڕاستت لای چەپی کەسەکە دەگرێتەوە، کە ئەمەش زۆر بەربڵاوە، بەڵام لەگەڵ گۆڕانی ھەستەکان ئەمەش دەگۆڕێت. ئەگەر بەلای چەپدا باوەشەکە بکرێت، ئەوا مانای سۆز و ھەستێکی زیاتر دەگەیەنێت.
توێژەر پاکیسەر و ھاوەڵەکانی باس لەوە دەکەن ھەست و سۆزەکان لە بەشی ڕاستی مێشکدایە، کاتێک کەسێک ھەستیار دەبێت ئەو بەشە بەکاردەھێنیت، بەوھۆیەشەوە بەشی چەپی لەش کارا دەبێت، چونکە لای ڕاستی مێشک بەرپرسە لەجووڵە و کردارەکای لای چەپی لەش و بەپێچەوانەشەوە.
لەتوێژینەوەکەدا باس لەوەش کرا، زۆربەی سۆزەکان لەکاتی ماڵئاوایدا نەرێنی بووە، لەکاتی بەخێرھاتن و ھاتنەوەشدا ئەرێنی بووە. ھەروەھا ئەوەش باسکرا ئەمە تەنھا بۆ کۆمەڵگای ئەڵمانی کراوە و باس لەوان دەکات، ڕەنگە گۆڕانکاری تێدابێت بۆ نەتەوەکانی تر.
یەکێک لە بابەتە سەرنج ڕاکێشەکانی تر باوەشی نێوان دوو پیاوە کە ھەردووکیان بەلای چەپدا دەست بەرزدەکەنەوە چونکە ڕەنگە کەمێک نائاسوودەیی تێدابێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی