حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاره‌بوون ژ شێرپەنجێ به‌ره‌ف زێده‌بوونێ يه‌ 

چاره‌بوون ژ شێرپەنجێ به‌ره‌ف زێده‌بوونێ يه‌ 

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ لەسەر ئاستی جیهان رێژەی چاکبوونەوە لە شێرپەنجە روو لە زیادییە، تەنانەت لە جۆرە مەترسیدارەکانی وەک شیرپەنجەی سییەکانیش، بەڵام هێشتا جیاوازییەکی بەرچاو هەیە لەنێوان وڵاتان لەڕووی بایەخدان بە چارەسەری شێرپەنجە، بە تایبەت شێرپەنجەکانی منداڵان.

لە توێژینەوەکەدا ئاماری وڵاتانێک لەنێوان سالانی 2010-2014 دا وەرگیراون کە دوو لە سێی دانیشتووانی جیهان پێکدێنن و دەرکەوتووە ئێستا ژمارەیەکی زۆرتر لە تووشبووانی شێرپەنجە لەو نەخۆشییە رزگاریان دەبێ، بەڵام جیاوازییەکی بەرچاویش لەنێوان وڵاتان هەیە.

بۆ نموونە بەپێی داتاکانی ساڵی 2014، لە وڵاتانی وەک سوید و دانمارک 80%ی ئەو منداڵانەی تووشی شێرپەنجەی مێشک دەبن چاکدەبنەوە، کەچی لە مەکسیک و بەرازیل 40% یان چاکدەبنەوە!

توێژەرەکان هۆکاری ئەو جیاوازییە دەگێڕنەوە بۆ نایەکسانی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشان و چارەسەری شێرپەنجە و کواڵیتییەکانیان لەنێوان وڵاتاندا.

مایکڵ کۆڵمان، پرۆفیسۆری تەندروستیی کۆمەڵ لە بەریتانیا و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە، دەڵێ “سەرەرای زیادبوونی هۆشیاری و باشبوونی خزمەتگوزاری و چارەسەرەکان، تاکو ئێستاش ساڵانە شێرپەنجە 100 هەزار منداڵ دەکوژێت!”.

کۆڵمان هەروەها گوتوویەتی “ئەگەر بمانەوێ ژمارەیەکی زۆرتری منداڵان لە شێرپەنجە رزگاریان ببێ و زۆرتر بژین، پێویستمان بە وەرگرتنی داتای بڕواپێکراوە سەبارەت بە کارایی و تێچووی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە سەرجەم وڵاتاندا لەگەڵ بەرواردکردنی کاریگەریی ستراتیجییەتی جیاوازی وڵاتان لە مامەڵەکردن لەگەڵ شێرپەنجەی منداڵان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi