عەبادی و فراکسیۆنێن کوردستانی دهربارەی بودجێ کۆمبوون
رووداو – هەولێر
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پەرلەمان و لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەدایە.
پێشتر بڕیاربوو کۆبوونەوەکە کاژێر 1:00ی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام دواتر دواخرا بۆ کاژێر 2:30، ئەجێندای کۆبوونەوەکەش لە کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەموو فراکسیۆنە گۆڕدرا، بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەوە رازینەبوون و بایکۆتی ئەو کۆبوونەوەیان کرد.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوایانکرد بەجیا لەگەڵ عەبادی کۆببنەوە بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکانی کورد لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2018، ئەوەبوو کۆبوونەوەکە لە هۆڵی دەستووری پەرلەمانی عێراق تایبەتکرا بە داواکارییەکانی کورد بۆ گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواكارييەكانى كوردی له بودجەى عێراق پێشكەش بە عەبادی کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی