ئاب 05, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

باژێره‌كى شوونوارى يێ پێنج هەزار سالان ل هەلەبجە هاته‌ ديتن 

باژێره‌كى شوونوارى يێ پێنج هەزار سالان ل هەلەبجە هاته‌ ديتن 

وشه‌

تیمێكی زانكۆی هایدلبێرگی ئەڵمانی لە ئەنجامی چوار ساڵ كنە و پشكنین لە گردی بەكراوای سەر بە پارێزگەی هەڵەبجە، توانییان شوێنەوارێكی پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستە بدۆزنەوە كە خۆی لە شارێكی گەورە لەسەر ڕووبەری 13 دۆنم زەوی دەبینێتەوە.

حەسەن محەمەد نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری كوردستان لەگەڵ تیمە ئەڵمانییەكە بە “وشە”ی ڕاگەیاند، ماوەی چوار ساڵە تیمی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆی “هایدلبێرگ”ی ئەڵمانیا لە گردی بەركراوا كار دەكەین، هەموو ساڵێك لەم وەرزە دێینە ناوچەكە و دەست بە كنە و پشكنین دەكەین، تا ئێستە ئەوەی دۆزیومانەتەوە، شوێنەواری شارێكی مێژوویییە كە پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستە لەو ناوچەیە بوونی هەبووە.

هەروەها گوتی، لەو شارە شوێنەوارییەی دۆزیومانەتەوە، شوێنی گۆڕ و دیوان و پەرستگە و چەندان كووپ و گۆزە و شمشێر و خەنجەرمان دۆزیوەتەوە كە سەرجەمیان مێژووەكەیان بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتایییەكان، نزیكەی 10 هەزار كەس لەم شارە شوێنەوارییە ژیاون كە ڕووبەرەكەی 13 دۆنم زەوی بووە.

گوندی بەكراوا دەكەوێتە دووری پێنج كیلۆمەتری ڕۆژئاوای سەنتەری شاری هەڵەبجە و تا ئێستەش خەڵك تێیدا دەژین و گردە شوێنەوارییەكەیشی كەوتووەتە ناوەڕاستی گوندەكە. بەگوێرەی گەڕان و بەدواداچوونەكان، تیمە شوێنەوارییەكان زیاتر لە 200 شوێنی شوێنەواری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بوونیان هەیە و تۆمار كراون.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi