چاره‌سه‌ريا گه‌رمبوونا مۆبایلێ
وشه
كاتێك مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ت به‌كار ده‌هێنیت، هه‌ست ده‌كه‌یت ورده ورده گه‌رم ده‌بێت، هه‌ندێك جار ده‌ستت ده‌ئاوسێنێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی زۆر به ته‌ندروستی خۆت و مانه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت بێت له گه‌رمبوونی مۆبایل له كاتی به‌كارهێنان، ئه‌م هانگاوانه جێبه‌جێ بكه:
– بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مۆبایل له‌ناو ئۆتۆمبێل یان به‌رده‌م تیشكی خۆر جێ مه‌هێڵه.
– كاتێك مۆبایله‌كه‌ت له‌ژێر شه‌حن داده‌نێیت، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌جێی مه‌هێڵه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته %100 لێی بكه‌وه.
– كه به شه‌حنه‌وه ده‌بێت، هه‌موو به‌رنامه‌كانی كردووتهتهوه دایخه.
– بۆ ئه‌وه‌ی 24 سه‌عات مۆبایله‌كه‌ت كار نه‌كات، شه‌وانه بیكوژێنه‌وه، یان به ڕۆژ نیو سه‌عات پشووی بدێ.
– به هه‌موو وایه‌رێك مه‌یكه به شه‌حنه‌وه، هه‌تا پێت ده‌كرێ به وایه‌ری ئۆرجیناڵی مۆبایله‌كه‌ت بیكه به شه‌حنه‌وه، یان دانه‌یه‌كی تری هه‌مان ماركه.
– هه‌ندێك به‌رنامه هه‌یه شه‌حنی زۆر ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانیت له “setting” بزانیت هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك چه‌ند شه‌حنی پێویسته، له كاتی نه‌بوونی شه‌حنی پێویست به‌كاری مه‌هێنه.
– به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی یارییه‌كان به رێژه‌یه‌كی زۆر شه‌حنیان ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا پێت ده‌كرێت به‌كارهێنانیان كه‌م بكه‌وه.
– ڕووناكی شاشه‌كه‌ت كز بكه، ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وام له ڕێژه‌یه‌كی ناوه‌ند دایبنێیت زۆر باشتره.
– هه‌میشه ڤێرژنی مۆبایله‌كه‌ت نوێ بكه‌وه، ئاگات له نوێترین ڤێرژنی به‌رنامه‌كان بێت.
– hootspot، GPS و بلوتووز به كراوه‌یی جێ مه‌هێڵه.
– ئاگاداری هه‌ر خراپبوونێك له پاتری مۆبایله‌كه‌ت به، به زووترین كات چاره‌ی بكه.
سه‌رچاوه/ ئه‌نازه‌هره
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی