یوتیوبى تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ ته‌ندروستيا بینه‌ران زێده‌كر
PUKmedia:
ماڵپه‌ڕی یوتیوب كه سه‌ر به كۆمپانیای گۆگڵی ئه‌مریكیه، له‌مه‌ودوا گرنگی به ته‌ندروستی بینهرانهكانی ده‌دات و تایبه‌تمه‌ندی كاتی سه‌یركردن زیاد ده‌كات ئامانجیش له‌م تایبه‌تمه‌ندیه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و ده‌روونی به‌كارهێنه‌رانه.
ماڵپه‌ری یوتیوب كه دووه‌م گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ڕووی ژماره‌ی سهردانیكهرانیهوه، بڕیاری زیاد كردنی تایبه‌تمه‌ندی كات ده‌دات، واته چه‌ند له‌سه‌ر یوتیوب بمێنیته‌وه كاته‌كه‌ت پێده‌ڵێت، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه بۆ هه‌ردوو سیسته‌می (ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس) به‌رده‌سته، كه ئامانج لێی دیاری كردنی كاته‌كانی سهیركردنه.
له‌و باره‌یه‌وه (گۆگڵ بلوگ) ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئامانج له‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ ( پێشكه‌ش كردنی بیرۆكه‌یه‌كی ڕوون و گشتگیره بۆ مانه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر یوتیوب،تاوه‌كو بتوانریت بڕیارێكی گونجاو بدرێت و ڕێژه‌ی كاریگه‌ری ماڵپه‌ره‌كه له‌سه‌ر ژیانی بینه‌ران بزانرێت).
به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆیانه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه زیاد بكه‌ن، پاشان بچنه سه‌ر بژارده‌ی ( تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ژمار) دواتریش ( كاتی سه‌یركردن).
دوای جێبه‌جێ كردنی ئه‌م هه‌نگاوانه، یوتیوب خۆی ژماری خوله‌كه‌كانی مانه‌وت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه پێده‌ڵێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی