“حکومەتا عێراقێ لالش و شنگال ژێك ڤهقهتاندينه”
دهۆک-KDP.info-
ئێزدییانی شنگال دەڵێن، حکوومەتی عێراق هۆکاری ئەوەبوو کە هەزاران ئێزدی لە دهۆک شێخانەوە نەتوانن بەشداری لە جەژنی جەمایی شەرەفەدین بکەن، بۆیە نیگەرانن لە عێراق و دەڵێن ئەو حکوومەتە شنگال و لالشی لە ئێمە دابڕاندووە.
جەژنی جەمایی شەرەفەدین، جەژنێکی گرینگی ئێزدیانە کە لە مەزارگەی شەرەفەدین لە شنگال دەکرێ، جەژنەکە سێ رۆژ دەخایەنێ، بەڵام حکوومەتی عێراق بەهۆی ئەوەی کە رێگەی نەداوە رێگەی شنگال و مووسڵ بکرێتەوە، ئیدی بەو هۆیەوە ئێزدیان لەو جەژنەدا بێبەش دەبن.
ناسر شگالی یەکێک لە هاوڵاتیانی ئێزدی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ، هەزاران ئێزدی لەو جەژنە بێبەش بوون، چونکە حکوومەتی عێراق رێگەی نێوان شگال و مووسڵی داخستووە.
مەزارگەی شەرەفەدین دەکەوێتە چیای شنگال، داعش زۆر هەوڵیدا کە دەستبەسەر ئەو مەزارگەیە بگرێ، بەڵام لەمەدا شکستی برد، هەروەک ناسر دەڵێ، خەڵکی ئێزدی لە شێخان و دهۆکەوە لەو بۆنە ئاینییە بێبەش بوون، ئەم جارە بەهۆی داعش نا بەلکوو بەهۆی بەغدا کە بە تەواوی رێگەکەی داخستووە و ئەمەش رێگرە لەوەی کە ئێزدیان بتوانن سەردانی ئەو مەزارگەیە بکەن.
لەو بارەشەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال، وەیس نایف بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت:” ئیزدییەکان بە تەواوی لە حکوومەتی عێراق بێزاربوونە، ئەوان جگە لەوەی خۆیان دەسەپێنن بەسەر شنگال، ئەوەتا ڕێگەیش نادەن ئیزدیان سەردانی مەزارگەی ئاینی بکەن و رێگاکەیان داخستووە، چونکە حکوومەتی عێراق لالش و شنگالی لە یەکدی جوودا کردووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی