حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

عەدنان کەرکووکی: حەشد ل کەرکووکێ ڤه‌نه‌كێشايه‌ 

عەدنان کەرکووکی: حەشد ل کەرکووکێ ڤه‌نه‌كێشايه‌ 

کەرکووک-KDP.info-

عەدنان کەرکووکی دەڵێ، تا ئێستا حەشدی شەعبی لە کەرکووک نەکشاوەتەوە و پرۆسەی بە عەرەبکردن و بە شیعەکردنی کەرکووکیش بەردەوامە.

رۆژانی رابردوو لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا بەشێک لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی پاشەکشەیان کرد و لایەنە کوردی و سونەکانیش پێشوازیان لەو ھەنگاوەی حەشدی شەعبی کرد بۆ ئەوەی رەوشی عێراق بەرەو ئاسایی بوونەوە بچێ، عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک پێی وایە، حەشدی شەعبی لە کەرکووک ناکشێتەوە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی” حەشد نە کشاوەتەوە لەکەرکووک و پێناچێ بکشێتەوە، چونکە ئەوان رۆژێک بە بەرگی سوپای عێراق دێنە نێو کەرکووک رۆژێک بە بەرگی پۆلیسی فیدڕاڵ و ھێزی دژە تیرۆر خۆیان دەگۆڕن بە چەند جۆرێک و ناوێک ھەمووشی ھەر حەشدە و یەک ئامانجی ھەیە، چونکە ناوەڕۆکی ھەریەکە و پێشترین گوتوومانە ھێزەکانی حەشدی شەعبی ناکشێنەوە لەکەرکووک تەنیا جلەکانیان دەگۆڕن.

ئەو بەرپرسەی پارتی روونیکردەوە، “ھەموو ئەو گروپانەی حەشدی شەعبی کە ھێنراونەتە کەرکووک ئەوانەن کە دژی خواستەکانی گەلی کوردن و فەرمان لە وڵاتێکی ناوچەکە وەردەگرن بەتایبەتی گروپەکانی ( ئیمام عەلی، عەسائیبی ئەهلولحەق، حزبوڵڵا) چەند گروپێکی دیکەی ھاوشێوەیان ئێمە دەزانین سەربە کێن و پیلانیان چیە بۆ کەرکووک، خۆشیان نەیان شاردووتەوە بۆ چ مەبەستێک لەو سنوورەی کوردستانن.

گوتەبێژی پارتی لە کەرکووک جەختی کردەوە” گشارێکی زۆر ھەیە بۆ ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکووک و دەرکردنی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە، بەڵام تا ئێستا نەکشاونەتەوە.
لەبارەی پڕۆسەی بەعەرەبکردنی کەرکووکیش عەدنان کەرکووکی دەڵێ” پڕۆسەی بە عەرەبکرن و بە شیعەکردنیش ھەروەک خۆی بەڕێوەدەچێت و پیلانێکە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە داڕێژراوە و حەشد و ھێزە عێراقییەکان جێبەجێی دەکەن، ھەر مەبەستی جێگیرکردنی حەشد لەنێو شار بۆ ئەوەیە دیمۆگرافیای کەرکووک بگۆڕن، ھەتا چەندین ماڵ و بارەگای ئێمە و لایەنی دیکە ھەن کراونەتە بارەگای خۆیان، ئەوان لە جادەی قیڕ لانادەن و تەنیا دەیانەوێ لەو شوێنەی خەڵکی تێدایە بەزۆر دەریان بکەن و تاڵانی بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi