ژبه‌ر گه‌فێن به‌رده‌وامێن لسەر ژیانا كوردێن ئێزدی كۆچكرنا وان بەردەوامه
باسنيوز:
به‌ڕێوبه‌رى نووسینگه‌ى رزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى بۆ (باس)ى رای دەگەیەنێ، به‌هۆى مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردانى ئێزدى، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ى 100 هه‌زار ئێزدى ڕوویان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات كردووه و كۆچبه‌ر بوونە و ڕێژه‌ى ئێزدییه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌ڕوات، له‌م باره‌دا هه‌ر ئێزدییه‌ك له‌ژێر ده‌ستى داعش ڕزگار ده‌كرێت، ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵى كۆچكردن بۆ وڵاتێكى دیكه ده‌دات و بیر له جێهێشتنى عێراق ده‌كاته‌وه.
حوسێن قائیدى ده‌ڵێت: ”تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌ش، عه‌ره‌ب هاریكاریى ئه‌و گرووپە سیاسییانه ده‌كات، بۆ له‌ناوبردن و ده‌ستدرێژیكردن و نه‌هێشتنى ئێزدییه‌كان له ناوچه‌ى خۆیان، یان به ته‌عریبكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى كه ئێزدییه‌كان لێى نیشته‌جێ بوون، تا دانیشتوانى ئێزدى له مووسڵ و ناوچه ئێزدییه‌كان نه‌مێنن و عه‌ره‌ب له جێگایان نیشته‌جێ ببن، ڕێژه‌ى ئه‌و ئێزدییانهش كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵى خۆیان له مووسڵ، ئەوان زیاتر حه‌ز به كوردستان ده‌كه‌ن، چونكه بۆیان سه‌قامگیرتر و ئارامتره“.
قائیدى به‌رده‌وامیى پێ دا و گوتى: ”زۆر لە ئێزدییه‌كان له ده‌شتى نه‌ینه‌وا موڵك و ماڵ و سامانه‌كه‌یان جێ هێشتووه و به ڕێژه‌ى %90یان له هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ن، زۆربه‌یان له‌ژێر كهپردان و هه‌ندێكیشیان له‌ناو خانووى ته‌واونه‌كراو ده‌ژین، ئەوان به‌هۆى ره‌فتاره نه‌شیاوه‌کانى عێراق به‌رامبه‌ریان، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنى خۆیان“.
روونیشی كرده‌وه: ”بارى ئه‌منیى عێراق باش نییە، پێشبینى دەکرێ ئه‌گه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه ئێزدییه‌كان بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئێزدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنى خۆشیان هه‌ر ئاواره ده‌بنەوە، ڕه‌نگه هه‌ندێك لایه‌نیش به ئه‌نقه‌ست ئه‌و ده‌ڤه‌رانه تێك بده‌ن و به‌غداش سه‌باره‌ت به‌م باسە هیچ وه‌ڵامێکى نییه“.
گوتیشی: ”هه‌تا ئێستا هیچ رزگاربوویهكى ئێزدی نهگەڕاوهتهوه شه‌نگال، چونكه به‌هۆى ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تى و ئهشكهنجانهى له سه‌رده‌مى حكوومه‌تى مالیكی و له ژێرده‌ستى تیرۆریستانى داعش له مانگى 8ى ساڵىى 2014 چەشتوویانه، چاویان به‌رایى نادات بگەڕێنەوە زێدەکەیان، تەنیا ڕزگاربووانی هەردوو گوندی خه‌تارى و داكا، به‌هۆى بوونى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانەوە لە شوێنەکانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆیان“.
قائیدى لەکۆتاییدا گوتی: ”4 ساڵه هه‌موو ئه‌و هاوكاری و پێداویستییانه‌ى دابین ده‌كرێن، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌تى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانهوەیە، به ڕێژه‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكى سێمێل و زاخۆ و دهۆك هاوكاریی ئێزدییه‌كانیان كردووە و هه‌میشه ده‌رگاى ماڵى خۆیان بۆ ئاواره‌كان كرووەتهوه، به‌داخه‌وه به‌غدا به‌پێى پێویست هاوكاریى ئاواره‌كانی نەکردووە، ته‌نانه‌ت ڕێكخراوه‌كانیش ئێستا هاوكارییه‌كى بەرچاو پێشکەش بە ئێزیدییه‌كان ناکەن“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی