ته‌مموز 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

قايممقامێ شنگالێ:سه‌ره‌دانا مه‌ يا سه‌ركه‌فتى بوو .. ئه‌مریکا بریاردا شنگالێ تایبەت مەندی ھەبت

قايممقامێ شنگالێ:سه‌ره‌دانا مه‌ يا سه‌ركه‌فتى .. ئه‌مریکا بریاردا شنگالێ تایبەت مەندی ھەبتImageThumb

هەولێر-KDP.info-

قائمقامی قەزای شنگال دەڵێت، سەردانەکەمان بۆ ئەمەریکا سەرکەوتوو بوو و بەڵێنیان دا كه‌ کۆمەڵکوژی شنگال بەجینۆساید دەناسێنن و لەھاوکاریەکانیشیان بۆ عێراق شنگال تایبەت مەندی هه‌بێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی.

(مەحما خەلیل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “سەردانی شانده‌كه‌مان بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکەوتووبوو و بەڵێنیان پێداین کە ھاوکاریمان بکەن.

(خەلیل) گوتیشی: “حکوومەتی ئەمەریکا بەڵێنی دا له‌ھاوکاریەکانیان بۆ عێراق، شنگال تایبەت مەندی دەبێت بۆ ئەوەی ئاوەدانبکرێتەوە، ھەمووانیش جەختیان لەوەکردەوە کە کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی جینۆسایدە و ھیچ ھێزێک نییە باس لەوەبکات جینۆساید نیە.

پێوه‌ست به‌ زیاتر هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش (مه‌حما خه‌لیل) گوتی: “وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسیان لەوەکرد كه‌ پشتگیری و ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە دەکەن، لەبەر ئەوەی خەڵکی کوردستان و کەمنەتەوەکان دەپارێزێت لەتیرۆرستانی داعش.

قائمقامی قەزای شنگال ده‌شڵێت، داوامان کرد ئەو کۆنفرانسەی لەبارەی شنگاله‌وه‌ بڕیارە سازبدرێت لەھەرێمی کوردستان بێت، ئەوانیش لاریان نەبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi