هەرێما کوردستانێ.. ئامادەکاری بۆ هەلبژارتنا شاه جوانا کوردستانێ دئێنه كرن
باسنيۆز:
دوای دوو ساڵ له به‌ڕێوه‌نه‌چوونی مه‌ڕاسیمی هه‌ڵبژرادنی شاجوانی كوردستان، مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو، سێیه‌مین هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن لە دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “بە چاودێریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و کۆمپانیای (بابیلۆن)، ڕۆژی 27\9\2016 کە دەکاتە ڕۆژی جیھانیی گەشتوگوزار، ھەڵدەستین بە ھەڵبژاردنی مەراسیمی شاجوانی کوردستان، سەرجەم تێچووی ئەو مەراسیمەش لەلایەن کۆمپانیای بابیلۆنەوە ڕێکخراوە و حکوومەت تەنیا پاڵپشتیی مەعنەوی کردووە”.
بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، ئەوەشی بۆ (باس‌نیوز) ڕوون کردەوە کە مەراسیمەکە کاریگەری لەسەر بەبازاڕکردنی گەشتوگوزار لە کوردستان دەبێت و دەبێتە ھۆی ڕاکێشانی گەشتیار و زیاتر ناساندنی کوردستان. ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ئەمساڵ ئەو مەراسیمە جیاواز دەبێت، چونکە بۆ کچانی ھەر چوار پارچەی کوردستانە، مەرج کوردبوونە، بۆ باشووریش مەرجەکە ئەوەیە کە کوردستانی بێت”.
لە لایەن خۆیەوە، عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا، گوته‌بێژی كۆمپانیای بابیلۆن، به (باس‌نیوز)ـی ڕاگه‌یاند: “له مانگی 9ـی داهاتوودا، له مەراسیمێکدا شاجوانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت، كۆمپانیای بابیلۆن مەراسیمه‌كه به‌ڕیوه ده‌بات”.
له دوو ساڵی رابردوودا، مەراسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان به‌ڕێوه‌نه‌چووە، عه‌بدولغه‌فاریش هۆکارەکەی بۆ بوونی شەڕ و “دروستبوونی کۆمەڵێک کارەساتی جەرگبڕ دەگەڕێنێتەوە”، جگە لەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕینی بودجەکەی لە لایەن بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت، ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەوە کە تاوەکوو ئێستاش بە دەستیەوە دەناڵێنێت.
جیاواز له ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ كچانی هه‌ر چوانی پارچه‌ی كوردستان بۆیان هه‌یه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان بكه‌ن، بڕیاریشه دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ست به ناونووسین بكرێت.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2012دا، شینێ عه‌زیز ئاكۆ، وه‌ك یه‌كه‌مین شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، لە ساڵی 2013شدا، فێنك محه‌مه‌د، وه‌ك دووه‌مین شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2013 هه‌ڵبژێردرا، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمساڵ، سێیەمین شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی