سوپايێ عێراقێ و ههڤپهيمانان هێرشهكا داعشێ ل باشوورێ مووسلێ تێكشكاندن
K24 – ھەولێر
ئەفسەرێكی سوپای عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە باشووری مووسڵ ھێرشیان كردوەتە سەر ھێزەكانیان و دوای چەند ساتێك شەڕ بەھاوكاری فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان ھێرشەكەیان تێكشكاندووە.
رائید ئەمین شوانی بە ماڵپەڕی كوردستان24ی گوت: “كاتژمێر 4 و نیوی بەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی عێراق لە گوندی كەرامە و بەھاوكاری فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان توانرا ھێرشەكە تێك بشكێنرێت و 7 تەرمی چەكدارانیان لەبەر دەستی ھێزەكانماندایە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی