ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ب ڤان 10 رێيان ل ئنترنێتى دراڤى په‌یدا بكه‌

ب ڤان 10 رێيان ل ئنترنێتى دراڤى په‌یدا بكه‌
K24 – هەولێر:

هەندێك کەس هۆکاری کەمبوونەوە و نەمانی چەند جۆرێک پیشە و هەلی کار بۆ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و دروستکردنی ئامێری نوێ دەگەڕێننەوە، ئەم قسەیە رەنگە بۆ هەندێك پیشە راست بێت، بەڵام تەکنەلۆجیالەبەرامبەردا ژمارەیەك هەلی کاری نوێی هێناوەتە کایەوە.

وێبسایتی فۆربێس ژمارەیەك لەو هەلی کارانەی بڵاوکردەوە کە بە ئۆنلاین دەکرێن و هەریەکەو پێویستی بە شارەزاییەك هەیە، ئەوانیش:

1. ئەگەر شارەزاییت یان سەلیقەی وێنەگرتنت هەیە، دەتوانی وێنەکانت لە وێبسایتەکانی وەك Shutterstock، Photoshelter و Getty Images بۆ فرۆشتن دابنێیت، کە لەوێوە گرافیک دیزاینەر و رێکخراو و دامەزراوەکان دەیکڕنەوە و سوودی لێدەبینین.

2. ڤیدیۆی فێرکاری ئەو شتە دروست بکە کە دەیزانیت و لە یوتیوب پارەی لێپەیدا بکە، بەڵام باشتر وایە بەجۆرێک بێت زۆرترین کەس لە بابەتەکە تێبگەن، دانانی ژێرنووسی ئینگلیزی یان عەرەبی یان هەر زمانێكی دیکە کە قسەپێکەری زۆرە، لەم بوارەدا یارمەتیدەر دەبێت تا بگەیت بە تەماشاکەرێکی زیاتر.

3. ببە بە کۆپیرایتەر، کۆپیرایتەر ئەو کەسەیە کە ناوەڕۆکی نووسراوی قایلکەر دەنووسێت بۆ ریکلام و بەبازاڕکردن بە شێوەی ئۆنلاین یان چاپ. ئەگەر بەهرەی نووسینت هەیە دەتوانی لەسەر خواستی کۆمپانیاکان لە ماڵەوە بە ئۆنلاین نووسراوی جیاواز و قایلکەریان بۆ بنووسیت، ئەگەر زمانی ئینگیلیزی دەزانیت دەتەوێ ئەو بوارە تاقیکەیتەوە، ئەم بەستەرە فێرکاری بوونە کۆپیرایتەرت پێدەڵێت.

4. خەڵکی فێری زمانی ئینگلیزی بکە، ئەگەر لەرێگەی خوێندن و خولە هاوینەکان یان فیلم و گۆرانی و دراماوە فێری ئینگلیزی بوویت، دەتوانیت لەم وێبسایتانەوە بە پارە خەڵکی بیانی فێری زمانی ئینگلیزی بکەیت (GoOverseas.com، TeachAway، English Hunt).

5. ئەو بابەتانەی کە حەز دەکەیت قسەیان لەسەر بکەیت و زانیاری باشت لەبارەیانەوە هەیە، دەتوانی هەفتەی جارێک یان دوو جار پۆد کاستیان لەسەر بکەیتەوە و بە مایک و لاپتۆپێکەوە کاری خۆت بکەیت و سپۆنسەری بازرگانیان بۆ پەیدا بکەیت، یان ریکلام بۆ ئەو بابەتانە بکەیت کە خۆت دەتەوێت بیانفرۆشیت.

6. لە ئۆنلاین کاری وەرگێڕان بکە، ئەگەر جگە لە زمانەکەی خۆت زمانێکی دیکە دەزانیت و دەتوانیت وەرگێڕانی پێ بکەیت، لە وێبسایت و پێگە ئۆنلاینەکان دەتوانیت بەرامبەر بە بڕێک پارە ئەو کارە بکەیت.

7. ببە بە مامۆستای تایبەتی ئەو بوارەی کە شارەزایت تێیدا هەیە، وانەیەك یان بەرنامەیەکی سۆفتوێر هەیە کە زۆر باش دەتوانیت کەسانی تر فێر بکەیت، لەرێگەی ئەم وێبسایتە و هاوشێوەکانی دەتوانیت فێرخوازی تایبەت بدۆزیتەوە.

8. لە نووسینی سەر کیبۆرد پارە پەیدا بکە، ئەگەر لەسەر کیبۆرد نووسینت خێرایە، چەندین شوێن هەن کە پێویستیان بە کەسێکە دەنگە تۆمارکراوەکانیان بۆ بکات بە تێکست، لێرەوە دەتوانی کارێکی لەمجۆرە بدۆزیتەوە.

9. ئەمجارەیان پێچەوانەی ئەو کارەی سەرەوە، ئەگەر خوێندنەوەیەکی رەوان و دەنگێکی خۆشت هەیە، دەتوانیت کتێبەکان بکەیتە کتێبی دەنگی، لەم وێبسایتەوە فێرکاری تۆمارکردن و فرۆشتنی کتێبی دەنگی بەردەستە.

10. بەرامبەر بە بەشداریکردن لە توێژینەوە و راپرسیەکان بە ئۆنلاین پارە وەربگرە، ئەویش لەم وێبسایتانەوە (Qmee، SurveyBods، Survey Junkie)

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi