ل کەمپا چەم مشکۆ ئاگر بەربوو دوو خیڤەتێن ئاوارەیێن شنگالێ
K24 – هەولێر:
ئەمڕۆ لە کەمپی چەمشکو کە ژمارەیەک لە خێزانە ئاوارەکانی شنگال تێیدا نیشتەجێن، ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، رووداوەکە لە کەمپی چەمشکو لە سنووری زاخۆ روویداوە و، دوو قوربانییەکە تەمەنیان لەنێوان دوو بۆ شەش ساڵاندایە.
.
سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەو دوو منداڵە، د. هەژار هالۆ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە زاخۆ هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پستراستکردوە.