حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

‌دماوێ دووگیانیێ دا خانمان پێویستى بڤان ڤیتامینان هه‌یه‌

‌دماوێ دووگیانیێ دا خانمان پێویستى بڤان ڤیتامینان هه‌یه‌

وێستگە ستایل-
ژنانی دوو گیان لەماوەی سكپڕی پێویستیان بەچاودێری و سیستمی خۆراكی تەندروست هەیە بۆ ئەوەی سەرجەم ڕەگەزە خۆراكیە بنەڕەتیەكانیان دەست بكەوێت بۆ زامنكردنی سەلامەتی و تەندروستی خۆیان و كۆرپەلەكەیان.

جگە لەسیستمی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ، پزیشكەكان دەلێن هەندێك ڤیتامین بۆ ژنی دوو گیان زۆر پێویستە ئەوانیش:

1- فولیك ئەسید: رۆڵی گرنگی هەیە لەدروستبوونی ترشەڵۆكی ناوەكی و بەرهەمهێنانی خڕۆكەی سوری خوێن لەگەڵ گەشەكردنی كۆرپەلە لەماوەی سكپڕی.

2- ئاسن: ژنانی دووگیان پێویستیان پێیەتی بەهۆی ئەوەی كانزایەكی گرنگە بۆ گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ كۆرپەلە و گرنگی هەیە لەگەشەكردنی كۆرپەلە و وێڵاش و كەمی ئاسن لەماوەی سكپڕی دەبێتە هۆی دروستبوونی كۆمەڵێك كێشە.

3- مەگنیسیۆم : ئەم كانزایە بەشدارە لەكارلێكە كیمیاییەكانی لەش و رۆڵی گرنگی هەیە لەپتەوكردنی بەرگری و ماسولكەكان.

4- ڤیتامین دی: رۆڵی هەیە لەپتەوكردنی هەڵمژینی كالیسیۆم و رێگری دەكات لەوەی كاریگەری لەسەر ئێسكی دایك دروست بێت بەهۆی دووگیانبوون و گەشەكردنی كۆرپەلە و هەروەها سەلامەتی تەندروستی ددان و نینۆك و قژی ژنی دووگیان زامن دەكات.

5- ڤیتامین بی 12: هاوسەنگی لەش زامن دەكات و تاڕادەیەك هەستكردن بە هیلاكی لەقۆناغی سەرەتا و كۆتایی سكپڕی كەمدەكاتەوە و دەبێتە هۆی باشتركردنی باری دەروونی ژنی دووگیان و سەلامەتی كاری مێشكی كۆرپەلە زامن دەكات.

6- ئۆمیگا 3: ئەم ماددەیە گرنگە بۆ پێشكەوتنی مێشكی كۆرپەلە و مەترسی توشوبوونی ژنی دووگیان بەخەمۆكی كەمدەكاتەوە.

7- ڤیتامین سی: لێپرسراوە لەبەرەنگاربوونەوەی كەم خوێنی كە تووشی ژنی دوو گیان دەبێت و یارمەتیدەرە لەهەڵمژینی ئاسن و زیادبوونی رێَژەی هیمۆگڵۆبین و خرۆكە سوورەكان و دەبێتە هۆی پتەوبوونی كۆئەندامی بەرگری و چالاكی جەستە.

س:ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi