كەشناسی: بارانبارین دێ بەردەوام بت
K24 – ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی سێشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی