حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا نافخۆ 333 كەسان وەك پاسەوان دێ دامەزرينت 

وەزارەتا نافخۆ 333 كەسان وەك پاسەوان دێ دامەزرينت 
رووداو-هەولێر

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەر پەرلەمانتارێكی خولی نوێ‌ 3 پاسەوانی لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دادەمەزرێ‌ ‌و گوتیشی “لە كاتی خانەنشین بوونیشی پاسەوانێكی لەگەڵ دەمێنێتەوە”.

دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند دوای سوێند خواردنی بەربژێرە دەرچووەكانی خولی پێنجەم، هەر یەكێكیان سێ‌ پاسەوانی بۆ دادەمەزرێ‌، ئەو پاسەوانانە لەسەر میلاكی وەزارتی ناوخۆ دادەمەزرێن ‌و دوای تەواوبوونی هەر خولێكی پەرلەمانیش دامەزرانەكە دەبێتە هەمیشەیی ‌و هەڵناوەشێتەوە”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو دوای خانەنشینبوونی پەرلەمانتارەكە دوو پاسەوانی دەچێتە دامودەزگاكانی وەزارەتی ناوخۆ دەوام دەكەن ‌و یەكێكیشیان لەگەڵ پەرلەمانتارە خانەنشینەكە وەك پاسەوان دەمێنێتەوە. ‌گوتیشی “من وەك خۆم پاسەوانی حیزبم لەگەڵ خۆم بردووە ‌و كە كارەكەشم تەواو دەبێت، پاسەوانەكان دەگەڕێنمەوە بۆ حیزب”.

بەپێی بانگهێشتی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی دادوەری، كاژێر 12ی رۆژی سێشەممە 6-11-2018 یەكەمین كۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت ‌و لەو كۆبوونەوەیەدا بەربژێرە دەرچووەكان سوێندی یاسایی بوونە پەرلەمانتاری دەخۆن ‌و دواتر پاسەوانەكانیان بۆ دادەمەزرێ‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi