حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل هه‌رێما كوردستانێ سالانه‌ زێده‌تر ژ 1000 كه‌سان ب روودانێن هاتن و چۆنێ گیانێ خۆ ژ ده‌ست دده‌ن

ل هه‌رێما كوردستانێ سالانه‌ زێده‌تر ژ 1000 كه‌سان ب روودانێن هاتن و چۆنێ گیانێ خۆ ژ ده‌ست دده‌ن
كوردستان تيڤى:
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ئاماری ساڵانه‌ی قوربانیانى ڕووداوه‌كانى هاتووچۆ له‌هه‌رێمى كوردستانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ساڵانە ملیۆنێک و ٢٥٠ ھەزار کەس لەجیھاندا گیانلەدەستدەدەن بەڕوداوەکانی ھاتوچۆو نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەسی دیکەش برینداردەبن و ھاوکات چوار ملیۆن کەسیش کەمئەندامدەبن.

ھاتوچۆی سلێمانی ئەوەش ئاشکرادەکات، ئەگەرچی وڵاتە پێشکەوتوەکانی وەکو (ئەڵمانیا، سوید، ھۆڵەنداو ژاپۆن) لە(٦٠%)ی کۆی گشتیی ئۆتۆمبێلی جیھان پێکدەھێنن لەناوخۆی وڵاتەکانیاندا، بەڵام لەڕێژەی ڕوداوەکانی ھاتوچۆدا تەنھا لە ٢٠%ی کۆی ئامارەکان پێکدەھێنن، ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت، کە دەکرێت لەگەڵ بونی ژمارەی زۆری ئۆتۆمبێل، سەلامەتی مرۆڤەکان لەبەرچاو بگیرێت.

سەبارەت بەھەرێمیش، ھاتوچۆی سلێمانی جەختیکردۆتەوە، “ساڵانە لەھەرێم زیاتر لەھەزار کەس بەڕوداوی ھاتوچۆ گیان لەدەستدەدەن و زیاتر لە ١٠ ھەزاری دیکەش برینداردەبن، بەڵام ئاماری کەمئەندامبون لەکوردستان بەھۆی ڕوداوەکانی ھاتوچۆوە لەبەردەست نییە، بەڵام بەرلەھاتنی گروپی تیرۆریستی داعش، یەکەم ھۆکاری کەمئەندامبونی مرۆڤ، ڕوداوەکانی ھاتوچۆ بوە لەھەرێمدا”.

لەبەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیەنراوەدا ھاتوچۆی سلێمانی ئاشکراشیکردوە، “ساڵانە لەھەرێم ٢٠٠ منداڵ بەڕوداوەکانی ھاتوچۆ گیانلەدەستدەدەن و ساڵی ٢٠١٧ش تەنھا لەشاری سلێمانی ٢١٨ کەس بەڕوداوی ھاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە کە ٥٠یان منداڵی خوار تەمەن ١٤ ساڵ بوە”.

ھاتوچۆ پێیوایە، “ئەگەربێت و ھۆشیارانەو لەژێر یاساو ڕێنماییەکانی ھاتوچۆدا مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێل و ڕێگەوبان نەکەین و ببینە خاوەنی ڕێگەوبانێکی فراوان و ستانداردیش لەکوردستان، بەڵام حاڵمان لەمەی ئێستا باشتر نابێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi