حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێشمەرگەى ل كۆبانێ ديرۆك تۆماركر

پێشمەرگەى ل كۆبانێ ديرۆك تۆماركر

K24 – كۆبانێ

چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش چوونه‌ كۆبانێ و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ رێگه‌ی باكووری كوردستانه‌وه‌ چووه‌ شاری كۆبانێ و به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردییه‌كان توانیان ئه‌و شاره‌ له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

لەبارەی رۆڵی پێشمەرگە لە پاراستنی كۆبانێ عه‌لا سه‌عدوون، رۆژنامەنووس بە كوردستان24 راگەیاند: “كاتێك ھێزی پێشمەرگە گەیشتە كۆبانێ، زۆربەی خەڵكی ناوچەكە بەھۆی پەلاماری داعش بۆسەر شارەكە روویان لە سنوورەكان كردبوو، بە ھاتنی پێشمەرگە خەڵكی كۆبانێ دڵخۆش بوون، لەوكاتەی پێشمەرگە گەیشتە كۆبانێ رۆژ دوای رۆژ سەركەوتن تۆماركراو داعش شكستی خوارد”.

چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ نەك تەنھا بووە ھۆی پاراستنی شارەكە، بەڵكو یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكانی لە ھەر چوارپارچەی كوردستان بەھێزتر كرد بۆ رووبەڕوو بوونەوەی داعش و پاراستنی كوردستان.

موسا كینۆ، بەرپرسی پارتی ئەلوەحدە لە كۆبانێ دەڵێت: “رۆژی ھاتنی پێشمەرگە بۆ پاراستنی كۆبانێ رۆژێكی مێژوویی بوو. ھاتنی پێشمەرگە خەڵكی كەیف خۆشكرد. جاری یەكەم بوو پێشمەرگە دوو دەوڵەت ببڕێت و بە ھانای بەشێكی دیكەی كوردستانەوە بچێت، ھێزی پێشمەرگە پشتیوانی ھێزەكانی یەپەگە و یەپەژەی كرد بۆ پاراستنی كۆبانێ”.

له‌ 15ی تشرینى یه‌كه‌مى ساڵی 2014 لەسەر داوای سەرۆك مەسعود بارزانی، په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد و لە 31/10/2014 هێزى پێشمه‌رگه‌ گەیشتە كۆبانێ. به‌ پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، له‌ 26 كانوونی دووەمی 2015 شه‌ڕڤانان له‌ رۆژئاواى كوردستان ته‌واوى كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi