ئەمریکا مهزنترين فرۆکا مەدەنی ل مێژوويێ دا دروستكر
باسنيوز:
كۆمپانیاى بۆیینگى ئەمریكی تایبەت بە دروستكردنى فڕۆکە، گەورەترین فڕۆکەى جێت لە مێژووی فڕۆکەوانیدا دروست دەكات، ئەویش بە دوو بزوێنەرى گەورە لە جۆرى (777X).
وەک لە وێنەكەدا دیارە، فڕۆکەكە لە كارگەى (ئێڤرێت)ە، لە ویلایەتى واشینتۆن، كە شوێنى دروستكردن و لێک بەستنی پارچەکانى فڕۆکەكەیە.
(777X) یەكەم فڕۆکە دەبێت كە بۆ ماوەى ساڵێك لەبن تاقیكردنەوەدا دەبێت، بۆ ئەوەى دڵنیا بن كە ئەو توانا و خەسڵەتانەى هەیە بۆ گەشتی ئاسمانی.
ئەو خەسڵەت و تایبەتمەندییانەی ئەم فڕۆکەیە لە هی دیكە جودا دەكاتەوە ئەوەیە کە باڵەكانى ئەم فڕۆکەیە تواناى نووشتانەوەیان هەیە، هەروەها كۆمپانیا ئاشكراى كرد كە دوو دانەى لێ دروست دەكرێت، یەكێكیان بەناوى (777-8)ە، كە تێچووەكەى 360.5 ملیۆن دۆلارە، ئەوەى دووەمیش بەناوى (777-9)ە، كە تێچووەكەى 388.7 ملیۆن دۆلارە.
فڕۆکەى یەكەم تواناى گواستنەوەی 350 بۆ 375 سەرنشینی هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی