هەسارەیەكا خەیالى هاته ديتن
باسنيوز:
دوای ئەوەی لە ساڵی 1991دا جین رۆدبێری دەرهێنەری فیلمی خەیاڵیی “ستار تریك” پێشبینی بوونی هەسارەی “گڕكانی” خەیاڵی كردبوو، كە لە ئەستێرەی “40 ئیريدان ئەی” نزیك بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە زانایانی ئەمریكی دۆزینەوەی هەسارەیەكی هاوشێوەیان راگەیاند.
ڕۆدبێری ئەوسا لە فیلمەكەیدا رایگەیاندبوو كە دانیشتووانی زەوی ئەگەر لە باشووری زەویەوە بڕواننە ئاسمان، دەتوانن ئەم هەسارە رەنگ پرتەقاڵیە بەچاوی ئاسایی ببینن.
ئێستەش دوای ئەم هەموو ساڵە، زانایانی فەلەكناسی ئەمریكی رایانگەیاند كە پێشبینیە خەیاڵییەكەی رۆدبێری راست دەرچوو، چونكە بەڕاستی هەسارەیەكیان دۆزیوەتەوە كە “40 ئیريدان ئەی”دا دەخولێتەوە، ناویان ناوە “40 ئیريدان بی”.
ئەم هەسارە تازە دۆزراوەیە لە گرووپی هەسارە زەبەلاحەكان هەژمار دەكرێ، قەبارەكەی 9 هێندەی قەبارەی زەوی دەبێت، بەرگێكی رەقی بەردینی هەیە بەپێچەوانەی هەسارەكانی موشتەری و زوحەل كە بەرگەغازیان هەیە، هەموو 42 رۆژ جارێك خولێك بەدەوری ئەستێرەكەیدا لێدەدات و لە یەك كاتیشدا سێ رۆژی تێدا دەردەكەوێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی