دابەشکرنا پارچێن ئهردى دەست پێ كت
SNN:
ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەوادەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەستپێدەکاتەوەو بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ١١٥ پارچە زەوی لەرێورەسمێکدا لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون بەسەر خانەوادەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
ئەدیب ڕەشید، بەرێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند:” بڕیارە ئەمڕۆ ٢٣ی ٩ی ٢٠١٨ لەرێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم، لەسەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرون دەست بەدابەشکردنی ١١٥پارچە زەوی بەسەر خانەوادەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسیدا بکرێت”.
رونیشیکردەوە، دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر ئەو توێژانەدا، لەڕێگەی تیروپشکەوە دەبێت و بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەی تایبەت بە زەوییەکان بەو کەسانە بدرێت کە لەسنورەکەدان و پێشتر سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی.
ئەدیب ڕەشید وتیشی: پێدانی زەوی بە خانەوادەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی، پێشتر بڕیاری لەبارەوە دراوەو ھەموو رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی تایبەت بە پێدانی زەوی بۆ ئەو توێژانە گیراوەتەبەر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی