حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

قادر قاچاغ: ھەر کورده‌كى ئێزدی مافێ دەنگدانێ ھەبت دێ دەنگ ب لیستا ١٨٣يا پارتی دەت

قادر قاچاغ: ھەر کورده‌كى ئێزدی مافێ دەنگدانێ ھەبت دێ دەنگ ب لیستا ١٨٣يا پارتی دەت

شنگال -KDP.info-

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕزگارکردنی نەتەوەی کورد دروست بووە و خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی کردووە بێ جیاوازی و بگرە زیاتر خزمەتی کەمەنەتەوەکانی کردووە، بۆیە ئەوانیش ئەمەیان لەبەر چاوە و دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن و ھەر کوردێکی ئێزدیش مافی دەنگدانی ھەبێت دەنگ بە لیستی پارتی دەدات، ھەر بۆیەش پارتی کاندیدێکی کوردی ئێزدیی ھەیە و ھەوڵ بۆ سەرخستنی دەدات.”

پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ١٨٣ و بە دروشمی بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز دەستی بە بانگەشە کردووە و بەرنامەی پارتیش چەندین خاڵی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکان بەبێ جیاوازی و داکۆکیکردن لە مافی کلد و ئاشووری و تورکمان و ئەرمەن و کوردانی ئێزدی و فەیلی، ھەر بۆیەش ھەموو پێکھاتەکان پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن.

قادر قاچاغ، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بانگەشەی ھەڵبژاردن بەردەوامە و ھەموو پارتەکان بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن و خەڵکی کوردستانیش بە شێوەیەکی گشتی پێشوازییەکی گەرم لە لیستی ١٨٣ی پارتی دەکەن و کوردانی ئێزدیش تەنیا بەشێکیان دەتوانی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کە سەر بە پارێزگای دھۆک و شێخانن، ئەوانیش ھەمووی پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن و کاندیدێکی کوردی ئێزدیشمان ھەیە، کە کچێکە، کە ئومێدمان ھەیە بتوانێ دەنگی پێویست بەدەست بێنێت و سەرکەوێت، بۆیە کار بۆ سەرخستنی دەکەین.”

قادر قاچاغ گوتیشی: “خەڵکی کوردستان دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی دەدەن، چونکە پارتی بۆ ڕزگاریی نەتەوەی کوردستان دروست بووە و خاوەن مێژوویەکی پڕسەروەرییە و دەستکەوتی زۆری ھەیە، لەوانە ١١ی ئادار و ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی و دواتریش ڕیفراندۆم، بۆ ئەوەی ھەرێم بەرەو دەوڵەتبوون بچێت.”

قاچاغ باسی لەوەش کرد: “پارتی دیموکراتی کوردستان دەریایەک خوێنی ڕشتووە، بۆ ڕزگارکردنی کوردستان و ھەڵوێستی زۆر گەورەی ھەیە و ئازادیی کوردستانیش بەرھەمی ئەوە و ناسنامەی میلەتی کورد ڕێبازی پارتی و بارزانی پارستووە.”

ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەش کرد: “پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی کردووە و بگرە زیاتر خزمەتی کەمەنەتەوەکانی کردووە و ڕێزیشی لە ھەموو تاکی کۆمەڵگا گرتووە، بۆیە خەڵکی کوردستانیش ئەوەی لەبەرچاوە و دەنگ بە پارتی دەدەن، ھەر بۆیە ئەم جارە پارتی دەنگی زۆر بەدەست دێنێت.”

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسینگەیەک دامەزرا بۆ ئەوەی ھەوڵ بدات بۆ ڕزگاکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش و لە ڕێگەی ئەو نووسینگەیەوە توانرا کە زیاتر لە ٣ ھەزار کوردی ئێزدی ڕزگار بکرێن و تاوەکو ئێستاش ئەو نووسینگەیە لە کاری خۆی بەردەوامە و پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام خەمی ئەوەی بووە، چۆن بتوانێ خزمەتی زیاتری ھەموو پێکھاتە و کەمەنەتەوەکان بکات، لەوانە کوردانی ئێزدی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi