حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بۆچی خەلک زۆر گۆشتى دخۆن؟

بۆچی خەلک زۆر گۆشتى دخۆن؟

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی دەروونپزیشکیی لە ئوسترالیا روونیدەکاتەوە زۆر گۆشتخواردنی مرۆڤی ئێستا پاڵنەری کۆمەڵایەتی و دەروونیی هەن.

سەرەڕای چەندین توێژینەوەی زانستی کە جەخت لەوە دەکەنەوە خەڵكی ئێستا زیاد لە پێویست گۆش دەخۆن و تەندروستانەتر وەهایە بەرهەمە رووەکییەکان لە ژەمەکانیاندا زیاتر بکەن، مرۆڤی ئێستا بەشێوەیەکی بەربڵاو روویان لە گۆشتخۆری کردووە.

گۆشتخواردنی مرۆڤی ئێستا زیاتر بابەتی دڵخوازی و بژاردەیە، نەک بۆ پێویستییە خۆراکییەکانی.

توێژینەوەیەکی نوێی دەروونپزیشکیی دەڵێ گۆشتخۆریی مرۆڤی ئێستا بەشێکی بەرچاوی پەیوەندی بە نەستی مرۆڤ هەیە و هاندەری دەروونی و کۆمەڵایەتی هەن.

هەردوو توێژەری ئوسترالی د. یوجین چان لە زانۆی تەکنۆلۆجی و د. ناتالیا زلاتیڤسکا لە زانکۆی مۆناش گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی گۆشتخۆریی زۆری مرۆڤی ئێستا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە نەستیاندا چەسپیوە کە گۆشتخۆریی نیشانەی دەوڵەمەندیی و هێز و پایەداریی کۆمەڵایەتییە.

ئەو توێژەرانە دەڵین لە کۆندا چینە ئەرستۆکرات و دەوڵەمەندەکان زیاتر گۆشتیان خواردووە، بەڵام هەژار و گوندیی و جوتیارەکان زیاتر بەرهەمی رووەکییان خواردووە، چونکە گۆشت گران بووە و نەیانتوانیوە بیکڕن.

ئەو جیاوازییە چینایەتییە لە خواردنی گۆشتدا، نەوە بە نەوە ئەوەی چەسپاندووە لە نەستی خەڵکیدا کە گۆشت، خواردنی چینە باڵاکانە.

توێژەران بۆیان دەرکەوت ئێستا خەڵکی هەژار زیاتر گۆشت دەخۆن لە دەوڵەمەندەکان، ئەوەش بەهۆی ئەو پاڵنەرە دەروونی و کۆمەڵایەتییە.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە بەهۆی ئەوەی ئێستا کەسانی بەناوبانگ روویانکردووەتە رووەکخۆری و رێجیم، لە نەوەکانی داهاتوو ئەمە زیاتر لە نەستی خەڵکی دەچەسپێ و دوور نییە گۆشتخۆریی لەنێو خەڵکیدا کەم ببێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi