کۆمسیۆنێ ئاگههداریيەک بهلاڤكر
باسنيوز:
كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ئاگاداری ئەو کەسانەی کردووەتەوە کە ناویان وەکوو فەرمانبەری کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دەرچووە، سەردانی بنکە لاوەکییەکان بکەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەست و دەستکردن بە پڕۆسەی ڕاهێنان.
بەپێی نووسراوێکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی، کە کۆپیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دهكاتهوه، کە ناویان وەکوو فەرمانبەری کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دەرچووە، ئەمڕۆ دووشەممە 17/9/2018 سەردانی بنکە لاوەکییەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەست و دەستکردن بە پڕۆسەی ڕاهێنان”.
بڕیارە ڕێکەوتی 30/9 ئەیلوولی 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم مەبەستە کۆمسیۆن دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی