حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ماوێ پێشكێشكرنا زانكۆلاين هاته‌ درێژكرن

ماوێ پێشكێشكرنا زانكۆلاين هاته‌ درێژكرن

وشه‌:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆڵاین لەلایەن قوتابییانەوە بۆ دیاریكردنی شوێنی خوێندنیان كاتەكەی درێژ كرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بەدەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی و بەتایبەت دەرچووانی خولی دووەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بەدرێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمەكانی وەرگرتن بەسیستمەكانی وەرگرتن (زانكۆلاین و ڕاستەوخۆ بەكریدیت و پارالێل و ئێواران) بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژی تر.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرای كردووە، بۆیە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی تا ڕۆژی چوارشەمی داهاتوو كە دەكاتە ڕێكەوتی (۱۹/۹/۲۰۱۸) سەعات 12 دەتوانن فۆڕمەكانی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەكان پڕ بكەنەوە و پێشكەشی بكەن.

بەپێی بڕیارێكی پێشووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕكردنەوەی فۆڕم بڕیار بوو سبەی 14ـی ئەیلوول كۆتایی بێت و دەست بكرێت بە جیاكردنەوەی پێشكەشكردنەكان بۆ خوێندنی ئەمساڵ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi