بۆ زه‌لامان.. ئه‌ڤ جۆرێن خوارنان له‌شى بهێز دكت
وشه:
مرۆڤ ڕۆژانه پێویستی به خۆراكه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ى به به‌هێزی بمێنێته‌وه به‌تایبه‌تیش پیاوان ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه جه‌سته‌ی پیاوان به‌راورد به جه‌سته‌ی ژنان پێویستیان به‌خۆراك و ماده‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یان به‌هێز و چالاك بمێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “rd” بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گرینگ‌ترین خۆراكه‌كان ده‌كات له پێوسته پیاوان بیخۆن و ئاماژه‌ی پێداوه، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه پیاوان به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی جیاوازه له پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی ژنان، بۆیه پێویسته گرینگی بدات به ژه‌مه خۆراكیه‌كانی و به‌تایبه‌تیش كۆمه‌ڵه خۆراكێك كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به ماده ڕیشاڵیه‌كان و ڤیتامینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی لاوازی جه‌سته‌یی تووش نه‌بێت و به‌هێز بێت، بۆیه لێره‌دا باس له گرینگ‌ترین جۆری خۆراك ده‌كه‌ین كه پێویسته پیاوان زیاتر بیخۆن:
پیاوان زیاتر پێویسته گۆشت بخۆن: یه‌كێك له خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ جه‌سته‌ی پیاوان گۆشته وه‌ك “سینگی مریشك، ماسی و گۆشتی سووری كه‌م چه‌وری” ئه‌م سێ جۆره جیاوازه له گۆشت هاوكارییه‌كی باشی جه‌سته‌ت ده‌كات بۆ به‌هێزبوون و زیادكردنی ئاستی چالاكی له جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها له لاوازی جه‌سته‌یش ده‌تپارێزێت.
پیاوان پێویسته گرینگی به‌خواردنی چه‌ره‌سه جیاوازه‌كان بده‌ن: پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و پیاوانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌ڕێیه‌كی سرووشتی و به‌سوود جه‌سته‌یان به‌هێز بكه‌ن ئه‌وا پێویسته گرینگی به‌خواردنی چه‌ره‌سه جیاوازه‌كان بده‌ن وه‌ك “گوێز، عهلیبابه، باده‌م، ناوكهكوولهكه و گازۆ”، چونكه كاریگه‌ری زۆر به‌سوود له‌سه‌ر جه‌سته‌یان دروست ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی