دبه‌رژه‌وه‌ندیا كوردان دا ئه‌مریكا بڕیاره‌كا گرنگ ده‌ركر
SNN:
یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان چه‌ند زانیاریه‌كی نوێ له‌باره‌ی ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه دابڕێندراوهكانهوه داخاته‌ڕوو، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش هه‌نگاوێكی نوێی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆسێی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه ئاشكراده‌كات و ڕاشیدهگهیهنێت، “ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و پێشمه‌رگه ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا”.
یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “تائێستا باس لهوهنهكراوه كه مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ڕێگریی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان بكات، ئه‌وه‌شی باسی لێوه‌ده‌كرێت، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه”.
وتیشی:”مه‌رجی باڵای شیعه‌كان (سیستانی) ده‌ست له‌كاروباری سیاسی و ئیداریی وه‌رنادات به‌تایبه‌ت پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان”.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “ئه‌مریكا به‌نیازه دۆسێی ناوچه دابڕێندراوه‌كان له‌دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق بگرێته‌ده‌ست و خۆی سه‌رپه‌رشتی دۆسێی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه بكات”.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی، “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێبكات، ئه‌وا هێزه‌كانی سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه هاوكارده‌بن و ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌ی كورد ده‌بێت له‌سنوری ناوچه دابڕێندراوه‌كاندا”.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی لایه‌نه عیراقیه‌كانیش، به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی جه‌ختیكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی ئایندهی ئه‌و ناوچانه بدات، ئه‌وا حكومه‌تی عیراق پێوه‌ی پابه‌نده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی وت:”ئه‌مریكا گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته دۆسێی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان پارێزراوبێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی